
پێوەری زیرەکی ئاو
SNN
فەرمانگەی ميديا و زانياری حکومەتی هەرێم رايگەياند: “ بەرزترین نرخی كرێی ئاو 45 هەزار دینار دەبێت بۆ یەك مانگ”.
فەرمانگەی ميديا و زانياری حکومەتی هەرێم بڵاويکردەوە: “حكومەت لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە رێنماییە كۆنەكەی وەرگرتنی كرێی ئاوی هەمواركردەوە و هاوكات بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و شوێنە گشتییەكان كە بەرزترین ئاستی كرێی ئاو نابێت لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت، وێڕای ئەمە بڕیاری لێخۆشبوونیشی لە بەشێكی قەرزەكانی دا”.
راشيگەياند: “ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكە هاووڵاتی هەرچەندی ئاویش بەكار بهێنێت، بەڵام لە 45 هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەك نموونە: ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بەگوێرەی پێوەرەكەی مانگی بای سەد هەزار دیناریش ئاو سەرف بكات، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “سەبارەت بە دانەوەی قەرزەكان، ئەگەر هاوبەشێك بڕی 400 هەزار دیناری بۆ چوار مانگ بۆ هاتبێتەوە، ئێستا لەكاتی دانەوەی قەرزەكەیدا مانگی تەنیا 45 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، واتە لەبری ئەو چوارسەد هەزار دینارە قەرزە، تەنیا 180 هەزار دینار دەداتەوە حكوومەت”.
ئەوەش هاتووە: “وێڕای جەختكردنەوە لە بەستنی پێوەری ئاو و سزادانی ئەو كەسانەی نەیانبەستووە، بەڵام لەلایەكی دیكەوە ئەگەر هاووڵاتییەك پێوەری ئاو ببەستبێت لە قازانجی خۆیەتی، بۆ نموونە: ئەوكات بەگوێرەی پێوەرەكە پارە دەدات، ئەگەر مانگی بای 10 هەزار دینار ئاوی سەرف كردبێت، هەر ئەوەندەی بۆ هەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر هەمان هاووڵاتی مانگانە بەگوێرەی هەمان پێوەر، بای سەد هەزاری سەرف كردبێت، تەنیا 45 هەزارەكە دەدات، لەو حاڵەتەدا هاووڵاتی چەند جار قازانج دەكات”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









