SNN
وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ھێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، بەڵام زیانی گیانی نەبووە”.
واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەڕێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرشکراوەتە سەر بنکەی عەین ئەسەد”.
راشیگەیاندووە: “ھێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشە دژبە حکومەتی عێراق، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ھەوڵەکان بۆ سەپاندنی سەروەریی یاسایی و سەروەریی نیشتمانیی عێراق لەناودەبات”.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام ئەمریکا گرووپە چەکدارکانی نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









