شیروان میرزا چارەسەرێک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخات روو

شیروان میرزا، ئهندامى لیژنهى دارایی له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: پهرلهمانى عێراق
SNN
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا تاوەكو ئێستا ڕەوانە نەكراوە بەهۆی بوونی كێشەی هونەرییەوە.
راشیگەیاند: چارەسەری جێبەجێ كردنی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان دەكرێت لەڕێی ناردنی شاندێكی هونەرییەوە بێت لە هەرێمی كوردستانەوە تاوەكو ڕێككەوتن بكەن لەسەر شێوازی هەژمار كردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی و شێوازی هەژماركردنی پشكی هەرێم لە بودجەدا و میكانیزمی ناردنی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆبوونەوەی شاندی هونەری دەبێتە هۆی دیاری كردنی بڕی ئەو پارەیەی دەبێت بەغدا بیدات بە هەرێم و هەروەها ئەو بڕەش، كە لە ئەستۆی هەرێمە ڕادەستی بكات، بودجە یاسایەكی ساڵانەیە و دەبێت لانی كەم هەژماری مانگەكانی (1 و 2 و 3 و 4 و 5) بكرێت و لێدەركردن بكرێت لە نێوان شایستەكانی هەرێم و پابەندییەكانی سەرشانی و ئەوەی دەمێنێتەوە بدرێت بە هەرێم.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی دوو مانگ زیاترە یاسای بودجە لە عێراق پەسەند كراوە و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەندی خۆیان بە ماددەكانی ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








