بەهۆی زۆر پەیوەندی کردن بە هێڵی فریاکەوتنەوە پاوێکی 49 ساڵ دەستگیر کرا

دەستگیرکردن
SNN
هاووڵاتییەکی ئیسپانی، كه هیچ كێشه‌كی نه‌بووه، به‌ڵام له ساڵی (2019)ه‌وه نزیكه‌ی (9) هه‌زار جار په‌یوه‌ندی به پۆلیس و خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنه‌وه كردووه.
پیاوه‌كه ته‌مه‌نی (49) ساڵه و له “ئۆڤیدۆ”ی باكووری رۆژئاوای ئیسپانیا ده‌ژی، هه‌فته‌ی رابردوو دوای سكاڵای خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتن ده‌ستگیركرا.
دوای لێكۆڵێنه‌وه له‌گه‌ڵیدا، ده‌ركه‌وتووه زیاتر له دوو ساڵه په‌یوه‌ندی به هێڵی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌رته بكات، پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌و پیاوه هیچ كات له‌و جارانه‌ی په‌یوه‌ندی به هێڵه‌كه كردووه، له حاڵه‌تی فریاگوزاریدا نه‌بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، پیاوه‌كه (3) هه‌زار و (789) جار په‌یوه‌ندی له هێڵی (091) و (4) هه‌زار و (957) جاریش په‌یوه‌ندی به هێڵی (112)ی فریاكه‌وتن كردووه، پۆلیس روونیكرده‌وه، كارمه‌ندانی پێشوازی هێڵی فریاكه‌وتن چه‌ندین جار داوایان له‌و پیاوه كردووه، كه ئه‌و هێڵه سه‌قاڵ نه‌كات، تاوه‌كو خه‌ڵكی دیكه سوودی لێوه‌ربگرێت، كه پێویستیان به‌وه‌یه به‌په‌له یارمه‌تیان پێبگات، به‌ڵام ئه‌و پیاوه گوێی پێنه‌داوه.
ئێستا پیاوه بێزاركه‌ره‌كه تۆمه‌تی یاخیبوونی دراوه‌ته پاڵ، ره‌نگه له‌و تۆمه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندیخانه بمێنێته‌وه و سزای خۆی وه‌ربگرێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









