
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی دەستوور لە شاری هەولێر رايگەياند: “ئێمە ئەگەر نەتوانين دەستورێک دابنێين کە بۆ حيزبەکان نەبێت بەڵکو بۆ ميلەت بێت جارێ نەکرێت باشترە، دەستور دەبێت بەرگری لە مافی ميلەتەکەمان بکات”.
دەشڵێت “دەبێت دەستوور سنوور دابنێت بۆ دەسەڵاتی حيزبەکان، ئەمنی، عەسکەری، کە توانيمان لەناوخۆماندا لەسەر ئەو شتانە رێکبکەوين کێشەی ترمان تووشدەبێت وەک دەستوەردانی وڵاتان لە ناوچەکەماندا”.
وتيشی “دەبێت دەستوور بگونجێت لەگەڵ ئەو حەقيقەتەبێت کە لە ئێستادا هەيە و ئەو دەستورەی کە لە بەغدا هەيە، بە بڕوای من دەبێت ديسان دەستپێبکەينەوە لە مەسەلەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان”.
جەختيشيکردەوە “ئێمە يەک نەبين و يەکڕيز نەبين زەرەرێکی زۆر گەورە دەکەين، نەک هەر ناتوانين دەستوورێکی باشمان هەبێت بەڵکو غەدر لەم ميلەتە دەکەين”، ئاماژەی بەوەشکرد “سەيری وڵاتانی تر بکەن کە ژمارەيان زۆر لە ئیمە کەمترە، کە خەڵکيان نييە، کە نەوتيان نييە، غازيان نييە، توانيويانە بڕۆنە پێشەوە و مافەکانی خۆيان وەرگرن”.
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەشکرد: “ئیمە وەک کورد تا ئێستا نەمانتوانيوە کیشە بچوکەکان لەنێوان خۆماندا لابدەين و کاربکەين بۆ ئامانجێکی گەورەتر ئەو ئامانجەش دەبێت کوردستان و خەڵکەکەمان بێت”.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆنفرانسی دەستوور بە ئاماددەبوونی سێ سەرۆکايەتييەکەی هەرێم و هەريەک لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕیوەدەچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









