بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە شەش حزبە سەرەکییەکەی کوردستان دەکات و دەڵێت هەر ئەمڕۆ با ئەنجامی بدەين

SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيستمانیی کوردستان لە کۆنفرانسی دەستوور لە شاری هەولێر رايگەياند: “با لە ئێستادا حيزبەکان رێکبکەوين و دڵی ميلەتەکەمان خۆشبکەين، ئێمە لە پرۆسەی هەڵبژاردنداين و دەيان هەزار کەس بايکۆتی دەکەن و متمانەيان پێمان نەماوە با ئێمە لەم هۆڵە کە شەش حزبی سياسی بەشدارە دڵی ئەم ميلەتەی خۆمان خۆشبکەين و تۆزێک ئاشتيانبکەينەوە“.
وتيشی “با لەم پرۆسەی هەڵبژاردنە، بە زمانی ديپلۆماسی کاربکەين و رێزی يەک بگرين، با لێرە هەموومان ریکبکەوين لەسەر هەڵبژاردنەک و هەوڵبدەين هەموو حزبەکانی کوردستان دابنيشن بەيەکەوە و دەنگەکانمان بکەين بە يەک لۆبی کوردی و بە يەکەوە شان بە شان بڕۆين بۆ بەغدا”.
دەشڵێت “ئەمە هەنگاوێکی ئاسانە و ميلەتەکەشمان دڵی خۆشدەبێت، پيشانی خەڵکيشی دەدەين کە ئێمە هەموومان غەڵەتمانکردووە بەڵام لە ئەمڕۆوە ئيش دەکەين کە غەڵەتەکانمان دووبارە ناکەينەوە”.
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆنفرانسی دەستور بە ئاماددەبوونی سێ سەرۆکايەتييەکەی هەرێم و هەريەک لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕیوەدەچێت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا پانێڵک رێکخرابوو بە ناونيشانی (يەکڕيزی سياسی لە پێناو دەستووردا) بۆ نوێنەری حزبەکان، تيايدا هەريەک لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتی، فازڵ ميرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، عەلی باپير، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، عومەری سەيد عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، خاليل ئيبراهيم سەرۆکی ئەنجومەنی سياسی يەکگرتووی ئيسلامی کوردستان بەشداربوون تيايدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









