
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارینەوە لەمساڵدا وشکەساڵی راگەیاندوو، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەشە ئاوی ماڵان دەبێت کە بۆیان دابین دەکرێت.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: کەمبارانی و گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر ناوچەکەمان دەبێت و کوردستانیش بەشێکە لەو زۆنە، ساڵانە لە سلێمانی 700 ملیم باران دەبارێت، بەڵام ئەمساڵ نیوەی ئەو رێژەیە باران باریوە بۆیە بە وشکە ساڵی هەژمار دەکرێت.
سەربەست عوسمان راشیگەیاند: ئەم وشکەساڵییە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر وشکردنی بری ماڵان و هاووڵاتیان هەبووە، لەگەڵ کانی و کارێزەکان و ئاوی لادێکان، لەگەڵ ئەوەشدا گلدانەوەی ئاوی زێی بچووک کە ئەویش کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لەسەر سلێمانی زیاتر دەکات، بۆیە پێشبینی دەکەین لە مانگی شەش بەدواوە گۆرانکاری لە خشتەی پێدانی ئاوی ماڵان بکەین ئەگەری ئەوەی هەیە لە چوار رۆژ یاخود پێنج رۆژ جارێک ئاو بە ماڵان بدرێت، تا ئێستا توانومانە هیچ گۆڕانکارییەک نەکەین بەڵام لە مانگەکانی داهاتوودا ناچارین بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: بە بەردەوامی داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە دەست بە ئاوەوە بگرن و کەمتر بەکاری بهێنن، دەبێت کار لەسەر ئەوە بکەین بەکارهێنانی ئاو سنووردار بکەین لەبەر ئەوەی بتوانین ئەو برە ئاوەی هەیە بەشمان بکات.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









