دادگای لەندەن دۆسیەکەی ئاشتی هەورامی و دایناستی رەوانەی دادگای عێراق کرد

ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێم
SNN
دادگای لەندەن بڕیاری لەسەر دۆسیەی سکاڵایەکی کۆمپانیای دایناستی پتریۆلیۆن دژ بە ئاشتی هەورامی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دا بە گەڕاندنەوەی بۆ دادگاکانی عێراق.
لەکاتی دەرکردنی حوکمەکەدا دادوەری دادگای لەندەن رایگەیاند: ” حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەغدادەوە سەروەری هەیەو دەتوانێت مامەڵە بە نەوتو غازەوە بكات، دادگای فیدراڵی یاخود حكومەتی عێراق دەتوانن ئەوە یەكلابكەنەوە ئایا سەروەری مامەڵەكردنیان بەنەوت و غازەوە بە هەرێمی كوردستان داوە یاخود نا.
دادوەر وتوویەتی ئەمە ئیشی دادگای لەندەن نییە یەكلای بكاتەوە كێ سەروەریی هەیە لەوەی مامەڵە بە نەوت و غازەوە بكات یاخود نەیكات، دەبێت دادگای فیدراڵی عێراق ئەم بابەتە یەكلابكاتەوە.
كۆمپانیای دایناستی لە ئێستادا دەبێت لە دادگایەكی عێراق سەرلەنوێ سكاڵاكەی لەسەر ئاشتی هەورامی تۆماربكاتەوە.
هاوکات دەكرێت كۆمپانیای دایناستی بەتەواوەتی دۆسیەكە بدۆڕێنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی رێككەوتنێكی سیاسیدا لەگەڵ حكومەتی بەغداد، كۆتایی بەم مشتومڕانە لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بهێنێت.
رۆژی 21ی ئابی ساڵی رابردوو یەکەمین دانیشتنی دادگای تایبەت بە کەیسی سکاڵای کۆمپانیای (دایناستی) لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان و یاریدەدەری ئێستای سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وزە لە دادگای (هایپترەیشن) لە لەندەن بهڕێوهچوو، کە ماوەی (2 کاتژمێر و 50 خولەک)ی خایاند.
کەیسەکە پەیوەندی بەوە هەیە کۆمپانیای ( دایناستی) پشکەکانی کۆمپانیایەکی ئیسپانی (ریپسۆڵ) لە هەردوو کێڵگەکانی (کوردەمیر) و (تۆپخانە) کڕیوەتەوە و بڕیاربوو لەو دوو کێڵگەیەدا کار بکات، بەڵام ئاشتی هەورامی رێگری لێکردووە و بە وتەی کۆمپانیاکە دەستوەردان و “رێگری نایاسایی” کردووە و داوای پشکی گرێبەستەکەی لێکردووە بە بەهای 20% بۆ 30%. بۆیه کۆمپانیاکه داوای قەرەبووی (ملیارێک و 600ملیۆن) دۆلار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









