
پێنج رۆژنامەنووسی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندراوە
SNN
پارێزەرێکی سزادراوانی بادینان رایگەیاند: تانە لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانی بریگرتەکانیان پێشکەش دەکەن و باسی لەوەشکرد، لە بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم چەندین هەڵەی یاسایی تێدایە، بۆیە گەشبینن تانەکەیان بگاتە ئەنجام و گۆڕانکاری بەسەر سزاکەدا بێت لە بەرژەوەندی سزادراوان.
بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی بادینان بە SNNی راگەیاند: “رۆژی پێنج شەممە لە دادگای پێداچوونەوە تانەکەیان لە بڕیاری پەسەندکردنی سزای زیندانی ئەو سزادراوانە پێشکەش دەکەن”.
وتیشی: “بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە هەڵەی زۆری یاسایی تێدابووە و چەند بڕگەیەکیشی زۆر جیاواز بووە لەو بڕیارەی لە دادگای تاوانی دووی هەولێر دەرچووبوو”.
روونیشیکردەوە: “لە تانەکەیداندا یەکێک لەو خاڵانەی پشتیان پێبەستووە بریتیە لەوەی کە دادگای پێداچوونەوە بە بێ ئەوەی نوێنەریان لە ئاسایش هەبووبێت لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، باسیان لەوەکردوە کە سزادراوانی بادینان بە ویست وخواستی خۆیان وتەکانیان وەرگیراوە و واژۆیان لەسەر وتەکانیان کردوە، کە ئەمەش راست نییە، چونکە ئەو سزادراوانە لەبەردەم سەرۆک و ئەندامانی دادگای تاوانی دووی هەولێر باسیان لەوەکردبوو لە ژێر هەڕەشەی جەستەیی و هەڕەشەی ناموس ناچار بوون ئەو شتانە واژۆ بکەن کۆ بۆیان نوسراوە”.
باسی لەوەشکرد: “خاڵێکی دیکە کە لە تانەکەیان پشتیان پێبەستووە ئەوەیە کە ناکرێت ئاسایش خۆی سکاڵاکار بێت و هەر خۆشی لە رۆژی دانیشتنی دادگادا بەشێک بێت لە دادگا”.
یەکێکیتر لەو خاڵانەی لە تانەی تیمی پارێزەرانی چالاکواناندا جەختی لەسەر کراوەتەوە، خانەنشینبوونی یەکێک لەو دادوەرانەی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمە کە واژۆی لەسەر بڕیارەکە کردووە و لەو رووەشەوە بەشدار حەسەن وتی: “لە رووی یاساییەوە هیچ بڕیارێک کاری پێناکرێت ئەگەر کەسێکی خانەنشین واژۆی لەسەر کردبێت”.
ئەو پارێزەرەی سزادراوانی بادینان بە لەبەر چاوگرتنی ئەو خاڵانە، گەشبینی خۆی نیشاندا، کە بڕیارەکە لەبەرژەوەندی ئەو چالاکوان و رۆژنامەنوسانە گۆڕانکاری بەسەردا بێت و ئازاد بکرێن.
رۆژی 16ی شوباتی ئەمساڵ دادگای دوو تاوانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج چالاکوانی بادینان بە ناوەکانی شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، شڤان سەعید، هەریوان عیسا و گۆهدار زێباریدا سەپاند و لە کۆتایی مانگی رابردووش دادگای پێداچوونەوەی هەرێمیش بە واژۆی سێ دادوەر لە کۆی پێنج دادوەر سزاکەی پەسەند کرد.
پەسەندکردنی ئەو سزایە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاردانەوە و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









