نوێترین زانیاری لەسەر پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراند لە SNN ئاشکرادەکرێت

دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN- عەلی حەمەسەعید
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کە نەیوست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە SNNی راگەیاند: لەبەر ئەوەی عێراق هیچ میلاکێکی بۆ دانەناوین بۆ دامەزراند، بەڵام لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەدا داوامانکردووە ئەو پلە شاغیرانەی کە بەهۆی خانەنشین بوونەوە یان بەهۆی مردنەوە یان هەر هۆکارێکی تر پەیدابوون، بەو میلاکانە پڕبکرێتەوە کە کەسانی گرێبەست بۆیە ئەولەویەت بۆ گرێبەستەکانە بەڵام بەپێی ئەو بۆشایانەی کە هەیە.
سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی ئەوەی روونکردنەوە: کە پلە بەرزکردنەوە لە دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی نییە چونکە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە، خودی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دەدات کە ئایە پلە بەرزکردنەوە دەبێت یان نا بۆ فەرمانبەران.
سەبارەت بە لێبری مووچە ئەوەی روونکردەنەوە: ئێمە سەد لە سەد بڕیارمان لەسەر ئەوە داوە کە مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە گەیشت نابێت بە لیبڕینەوە دابەش بکرێت بەڵام دواجار بڕیاری لێبڕینی مووچە لە دەستی ئەنجوومەنی وەزیرانە، تا ئەم ساتەشی کە قسە دەکەین هیچ پارەیەک لە عێراقە نەهاتووە، ئەو رەقەمانەشی باس دەکەن کە لە عێراقەوە بەو برە پارەیە دەگاتە هەرێم وەک هەندیک میدیا باسی دەکات سەرجەمی دوورە لە راستییەوە.
ئەو سەرچاوەیە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد: تەواوی سەردانەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بۆ ئەوە بووە کە هەرێم و بەغدا بگەنە رێککەوتن و هەنگاوی یەکەمیش نراوە کە جێگری سەرۆکی حکومەت پێی هەڵساوە، بۆیە هیچ ئەگەرێک نەماوەتەوە کە چیتر دوای رێککەوتنە هەرێم خۆی مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات، بەڵکو دەبێت بەغدا بەو ئەرکە هەڵسێت لە بەرامبەر ئەو شایستانەی کە لەسەر هەرێم دیاریکراون رەوانەی دەکات.
لەسەر شێوازی لێبڕی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کرد: تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە کە ئەم مانگە فەرمانبەران چەنێک لە مووچەکانیان دەبرێت، هەروەها سەردانی شاندنی تەکنینی هەرێمیش بۆ بەغدا لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە، ئەوان کەی بڕیاریاندا شاندە تەکنیکییەکە دەچێتە بەغدا.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









