هیومان رایتس وۆچ: بکوژانی چالاکوانانی عێراق لایەنی سیاسییان لە پشتەوەیە

SNN
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند: “ئەو گروپە چەکدارییانەی چالاکوانانی عێراق دەکەنە ئامانج لایەنی سیاسییان لە پشتە و هیچ ترسێکیان لە سزادان نییە”.
لە راپۆرتێکی رێکخراوەکەدا لە سەر رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق باس لەوە کراوە، لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی دوای خۆپیشاندانەکان، 81 هەوڵی کردنەئامانجی چالاکوان و رۆژنامەنووسان دراوە و کە 34 هەوڵیان بە ئەنجام گەیشتووە.
باسی لەوەشکردوە: ” چەکدارەکان لەناو شەقامەکانی شارە گەورەکانی عێراق تەقە لە چالاکوان و رۆژنامەنووسان دەکەن و هیچ ترسێکیان لە سزادان نییە، چونکە حزبی سیاسییان لە پشتە و نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە”.
هیومان رایتس وۆچ هۆشداریشی داوە لەوەی، کە ئەگەر ئەو گروپ و کەسانەی چالاکوانان دەکەنە ئامانج بە سزای یاسایی نەگەن، بەردەوامی کردنە ئامانجی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی رەخنەگر کاریگەری لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت کە بڕیاروایە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









