کۆمسيۆن: ئامادەکاری کۆتای کراوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەکاتی خۆيدا

ئامێری هەڵبژاردن
SNN
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەكاتەوە لە وادەی خۆیدا و رایدەگەیەنێت لە رێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە ئامادەکاری کۆتایی کراوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لەوادەی بڕیاردراودا.
لە راگەیەندراوێكدا كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە: “ئەنجومەنی کۆمیسیاران بە دادوەرە سەربەخۆکانیەوە، هەموو ئەو رەخنە و گلەییانەی شەقامی عێراقی بەهەند وەرگرتووە کە لەماوەی رابردوودا لەسەرکاری کۆمیسیۆن خستویەتیەڕوو”.
ئەوەش هاتووە: “لێرەوە دوپاتی دەکەینەوە کۆمیسیۆن سورە لەسەر تەواوکردنی مافە بەدەستهاتوەکانی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی ئاست بەرز لە روونی و پاکێتیدا، هەروەها لەکاتی ئێستادا نوسنیگەکانی هەڵبژاردن لەپارێزگاکان تیشک ئەخەنەسەر دابینکردنی هەموو رێگاکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و بەدەستهێنانی متمانەی عێراقی و هێزە نیستمانیەکان”.
راشيگەياندووە: “کۆمیسیۆن ئامادەی تەواوەتی خۆی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان لە 10ی تشرینی یەکەم ئەکاتەوە؛ لەبەرئەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگیەکی لەرادەبەری هەیە بەجورێک رەنگدانەوەی کۆی بارودۆخەکانە لە عێراق، سەرەڕای ئەوەی بابەتی ئەمنی بەجومگە جیاوازەکانیەوە؛ بە یەکێک لە بەرپرسیارێتیە گەورەکانی حکومەت دادەنرێت کە تەواوی تواناکانی لەوەزارەت و لایەنەکانی تری هاوپەیوەند بخاتە گەڕ بۆ بەدیهێنان و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لەسەر ئەم بناغەیە لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە 35 دەرکردووە”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









