لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا هەڵەبجەییەكان داوای زیاد لە 210 منداڵی ونبوو دەكەن

SNN – عەلی حەمە سەعید
لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، كەسوكاری منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕەخنە لە حكومەتی هەرێم و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەگرن، لە بەرامبەر خەمساردیان لە دیاریكردنی چارەنوسی زیاد لە 210 منداڵی ونبووی هەڵەبجە.
ئومێد حسێن، وتەبێژی ڕێكخراوی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “پاش 33 ساڵ بەسەر تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، هێشتا ژمارەیەک منداڵی ونبووی هەڵەبجە چارەنوسیان نادیارە و بە دەیان خێزانی هەڵەبجەیش لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی منداڵەكانیاندان، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی جیهانیش خەمساردن بۆ دۆزینەوەیان، بە جۆرێك لە ئیستادا 211 منداڵی ونبووی هەڵەبجەیی تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو، جارێكی دیكە داوامان لە حكومەتی هەرێم و ڕێكخراوە نیودەوڵەتییەكان ئەوەیە كە چیتر ئەم پرسە بە بێ بایەخ تەماشانەكەن، چونكە ئەم دۆسیەیەش هیچی كەمتر نییە لە شەهیدكردنی بە هەزاران هاووڵاتی بێتاوانی هەڵەبجە لەكاتی كیمیابارانی شارەكەماندا.
لای خۆشیەوە سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بۆ SNNی ڕوونكردەوە: “دووژمنانی كورد بەردەوام نەیانهێشتوە منداڵانی كورد لەژیانێكی ئاسایدا ژیان بگوزەرێنن، لە كاتێكدا زیاد لە 33 ساڵە زیاتر لە 211 منداڵ ونبووی هەڵەبجە تائێستا هیچ چارەنوسێكیان دیار نییەو خێزانەكانیان لە چاوەروانی گەڕانەوەیاندان، بۆیە كاتی ئەوەهاتووە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، هەنگاوی جدیی و پێویست بنێن بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبوو، شادكردنەوەیان بە خێزانە راستەقینەكانیان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









