لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەبەرامبەر سەرخستنی بۆناو فڕۆكە 150 دۆلار لە هاوڵاتییەكی خاوەنپێداویستی وەرگیراوە

SNN- عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی خاوەنپێداویستی هەرێمی كوردستان كە مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا هەیە لە كاتی گەڕانەوەیدا لە فڕۆكەخانەی هەولێر تەنها لە بەرامبەر سەرخستنی بۆناوفڕۆكەكە بڕی 150 دۆلاری لێ وەرگیراوە، ناڕیزایەتی لێكەوتووەتەوە، ئەو هاووڵاتییە داوادەكات كۆتایی بەوجۆرە مامەڵەیە بهێندرێت لە فڕۆكەخانەی هەولێرو هاوكاری خاوەنپێداویستییەكان بكرێت.
كامەران مەحمود، ئەو هاووڵاتییەی كە خاوەنپێداویستی تایبەتە و لە كاتی گەڕانەوەی لە كوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڕی 150 دۆلاریان لێ وەرگرتووە بە SNNڕاگەیاند: لەدوای ئەوەی ڕووم لە كوردستان كردەوە و چەند ڕۆژێك لە كوردستان مامەوە، دواتر بڕیارمدا بگەڕێمەوە بۆ ئەڵمانیا بەڵام لەكاتی گەیشتنمان بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، داوای 150 دۆلار زیادەیان لێكردین لە بەرامبەر سەرخستنم بۆ ناو فڕۆكەكە لە لایەن كارمەندانی كۆمپانیایەكەوە، لە كاتێكدا من دوو برای خۆمم لەگەڵ بووەو پێویستیم بە كۆمپانیا نەبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە فڕۆكەخانە جەختیان لەوەكردەوە كە ناهێڵن سواری فڕۆكەكە ببێت گەر ئەو پارەیە نەدات بە كۆمپانیاكە، لەكاتێكدا پێشتر دووجاری دیكە گەشتم كردووە ئەو پارەیان لێ وەرنەگرتووم، كاتێكیش گەیشتمەوە ئەڵمانیا بەوپەڕی ڕێزەوە دوو كارمەندی فڕۆكەخانەكە هاتن بە دەنگمەوە و گەیاندمیانەوەی شوێنی خۆم، بۆیە داواكارم كۆتایی بەوجۆرە مامەڵەیە بهێندرێت لە فڕۆكەخانەی هەولێرو هاوكاری خاوەنپێداویستییەكان بكرێت
بۆ وەرگرتنی بۆچوونی بەرپرسانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر ئەو پرسە، SNN بچەند جارێك پەیوەندی بە بەشی ڕگەیاندن و پەیوەندییكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









