“یەک ملیۆن هەلی کار لەرێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و بەغداوە رادەگەیەنین”

SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵی عێڕاق و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرمی کوردستان سەردانی سلێمانیان کردوو و سەرەتاش سەربرخانەی پیرەمەگرونیان بەسەرکردەوە.
وەزیری کشتوکاڵ لە کۆنەرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوو ڕۆژە لە هەرێم و لەسەر چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی نێوان هەرێم و بەغدا رێکەوتین و چەند کێڵگەیەکی پەلەوەری و سەربرخانە و سایلۆمان بەسەرکردەوە، لەگەڵ چەند سەربرخایەنەی پێشکەوتوو لە هەموو عێراقدا.
خەفاجی ئاماژەی بەوەشکرد: بەرهەمی ناوخۆی بەلامانەوە گرنگە تا هاووڵاتیانی خۆمان لە بەرووبوومی هاوردەکراوی دەرەکی بپارێزین، دەتوانین لە ئێستادا بڵێین %80 بەرهەمی مریشک و هێلکە لە ناوخۆی وڵاتدا دابینی بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئەوە رێککەوتین کە دەروازە سنوورییەکان کۆنترۆڵ بکەین تا بەرهەمی ناوخۆی لە گۆشت و هێلەکە و مریشک کۆنترۆڵ بکەین، دەتواین یەک ملیۆن هەلی کار لە بوارەکانی کشتوکاڵ لە عێراقدا فەراهەم بکەین، تەنیا بە پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆی و پاڵپشتی کەرتی تایبەت بۆ دروستکردنی دەواجنەکان و بەرەو پێشبردنیان.
وتیشی “لەکاتی گەڕانەوەم بۆ بەغداش چەند پرسێک هەیە لەگەڵ سەرۆکوەزیران باس دەکەین بە تایبەتی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران، دەتوانین بڵێن لە %90ی کێشەی نێوان هەرێم و بەغدا لەرووی کشتوکاڵییەوە چارەسەرکراوە”.
لای خۆشییەوە بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: لەکاتی ئێستادا زۆربەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بووە بەرهەمی ناوەراست و باشووری عێراق دێتە هەرێم و بەرهەمی هەرێمیش دەچێتە خوارووی عێراق، وەزیری کشتوکاڵیش لە نزیکەوە سەربرخانە و کێلگە پەلەوەرییەکان و کێڵگە کشتوکاڵییەکانی بەسەرکردەوە و بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستانی بە گرنگ هەڵسەنگاندا کە رۆڵی دەبێت لە بووژانەوەی بەرهەمی ناوخۆی.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









