ئەندامێکی داواکاری گشتی داوای لێکۆڵینەوە لە دواکەوتنی مووچە دەکات

مووچە
SNN
دادوه‌رێكی داواكاری گشتی داوا له‌سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌كات له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهات و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت.
محه‌مه‌د عه‌لی رێكانی، ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كردوه رایگه‌یاندوه: “داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌ركی پیرۆزی خۆتان به پێی مادده‌ی 1 برگه‌ی یه‌كه‌م له یاسای داواكاری گشتی ژماره 159ی ساڵی 1979 كه پاراستنی سامانی گشتی هه‌رێمی كوردستانه، مادده‌ی 2 برگه‌ی یه‌كه‌م كه تۆماركردنی سكاڵای گشتییه كاتێك مافی گشتی پێشێل ده‌كرێت، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌وه‌ی كه داواكاری گشتی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگا و مافی گشتی ده‌كات، لیژنه‌یه‌ك له سێ داواكاری گشتی پێكبهێنرێت بۆبهدواداچونی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 21% مووچه ده‌بڕدرێت له كاتی خۆشی نادرێت”.
راشیگەیاندوە: “له‌ماوه‌ی رابردودا و له دانیشتنی رۆژی 25ی ئایاری 2021ی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌ئاشكراو له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه باسیان له‌هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كرد، “هه‌ندێكیان باسیان له نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاته سنوریه‌كان و داهاتی نه‌وتی كوردستان كرد، له‌لایه‌ن هه‌ندێك داموده‌زگای حكومه‌ت و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كوردستانیه‌وه”.
ئەو ئەندامەی داواکاری گشتی باسی لەوەشکردوە: “ئاشكرایه ئه‌م كاره ده‌رچوونه له یاسا‌و پێشێلكردن و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و خواردنی مافی یاسای فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، بۆیه داوا ده‌كه‌م بڕیاربده‌ن ئه‌و لیژنه‌یه پێكبهێنرێت، سه‌ردانی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات، بۆ ئاگاداربون له راستیه‌كان، ئه‌و لایه‌ن و ده‌زگاو به‌رپرسانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌مكاره، سكاڵای یاسایان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، بدرێنه دادگا و یاسا سه‌روه‌ر بكرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









