لە هەرێم ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەڕووی ڕەش دەكرێت و داوایەكیش لە هاووڵاتیان دەكرێت

ئاسۆ حهوێزى، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستیی حكومهتى ههرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی نەخۆشی كەڕووی ڕەش لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە و ئامادەكاری پێویستیش كراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پاك و خاوێنی ڕابگرن پێویستش بە دروستكردنی دڵەڕاوكێ ناكات.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە لە ئێستادا هیچ تووشبوویەك بە نەخۆشی كەڕووی ڕەش لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە و ئەو حاڵەتەشی كە لە شاری سلێمانی لە هەفتەی ڕابردوو گیانی لەدەستدا لەگەڵ ئەوەی تەمەنی زۆر بووە لەهەمان كاتیشدا چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری پێویستمانكردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، بەڵام هۆكاری سەرەكی بۆ رووبوونەوەی نەخۆشی كەڕووی ڕەش بریتییە لە پاكوخاوێنی، بۆ ئەومەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە هەموو ڕوویەكەوە لە دەرەوە و ناوەوەی ماڵەوە گرنگی بە پاك و خاوێنی بدەن، چونكە كەڕووی رەش نەخۆشییەكی مەترسیدارە و هەرچەندە توانای گوازرانەوەی نییە لە نەخۆشێكەوە بۆ نەخۆشێكی دیكە بەڵام پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
وتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هیچ پەیوەندییەك لە نێوان كەڕووی رەش و كۆڕۆنا بوونی نییە و مەرج نییە ئەوەی كۆڕۆنای گرتبێت تووشی كەڕووی رەشیش بێت، بەڵام بەهۆی ئەو كەسانەی تووشی كۆڕۆنا دەبن بەرگری لەشیان كەمدەبێتەوە ئەم نەخۆشییەش زیاتر تووشی ئەو كەسانە دەبێ كە بەرگری لەشیان لاوازە، بۆیە ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی كەڕووی ڕەش دەبن گرفت لە سینگیان دروست دەبێت و كاریگەری دەكاتە سەر سییەكان و تووشی كۆكەی دەكات.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









