
SNN
شاندی دانوسانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا رايگەياند: “لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان رێککەوتين لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە کرا، هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و هەرێم رێککەوتن لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدرالی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی دانوستانی هەرێمی کوردستان وحکومەتی فیدرالی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدرالی 2021 کرا و ئەنجامی سەردانی چەند رۆژی رابردووی شاندی دانوستانکار بۆ بەغدا خرایەڕوو.
شاندی دانوستانکار دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان خستەڕوو تایبەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی یاسای بودجە لە بواری نەوت و داهاتی نانەوتی، کە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارە فیدڕاڵییەکان رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاساکە کرا و ئاماژەش درا بە ڕێککەوتنی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدرالی و هەرێم کە رێککەوتوون لەسەر میکانیزمی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان کە لە یاسای بودجە بۆیان دیاری کراوە بە پێی تایبەتمەندییان، بەم شێوەیە ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ نامێنێتەوە کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم خەرج نەکات کە لە یاسای بودجە و خشتە هاوپێچەکانی ئاماژەی پێدراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جارێکی تر جەخت کرایەوە کە هەرێم پابەندە بە یاسای بودجە ولەبەرامبەریشدا، پێویستە حکومەتی فیدرالی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم خەرج بکات .



شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









