
SNN
رێکخراوی ئاشتەوایی مەسیحی، بەدواداچوونی بۆ کاریگەرییە مەترسیدارەکانی دوایین ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و دەڵێت بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانەوە 22 گوند لەسەر سنوور چۆڵکراون و چوار هاووڵاتیش برینداربوون.
ئەو رێکخراوە دەڵێت: ئەو 22 گوندە لە کۆی هەزار و 500 گوندی سنوورەکە چۆڵکراون و خانەوادەکەی دەڵێت هەرگیز ناتوانن بگەڕێتەوە بۆسەر ماڵ و ژیانی خۆیان، بەهۆی دروستکردنی بنکە و بارەگای سەربازی لە نزیک گوندەکانیان لەلایەن تورکیاوە.
رێکخراوی سی پی تی راشیگەیاندووە: نابێت هاووڵاتییانی مەدەنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەدا بەئامانج بگیرێن.
رێکخراوەکە داوا لە تورکیا دەکات بەپەلە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی رابگرێت لەپێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی و گەڕانەوەی گوندنیشنان بۆ سەر ماڵ و ژیانی ئاساییان.
رێکخراوەکە دەشڵێت هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی و نزیکەی هەزار و 300 پورەی هەنگ کە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانی هاووڵاتیی بوون لەناوچوون.
باس لەوەشدەکات کە هاووڵاتییانی مەدەنی قوربانی یەکەمی بۆردومانەکانی تورکیان.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









