کۆمپانیای دیلۆیت بە هۆی تێوەگلان لە گەندەڵیەوە قەرەبووی مالیزیا دەکاتەوە

SNN
ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیەی ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە وردبینی بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم دەکات، لە مالیزیا لە دۆسیەیەکی گەندەڵیەوە گلاوە و بە هۆیەوە 80 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو بە حکومەتی ئەو وڵاتە داوە.
وەزارەتی دارایی مالیزیا رایگەیاند: “بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی سندوقی گەشەپێدانی ئەو وڵاتە کۆمپانیای ژمێریاری دیلۆیت بە بڕی 80 ملیۆن دۆلار قەرەبووی حکومەتی مالیزیای کردوەتەوە”.
سندوقی گەشەپێدانی گشتیی مالیزیا ساڵی 2009 دامەزراوە و مەزەندە دەکرێت لە سەردەمی نەجیب رەزاق سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە، بری چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ 7 ملیار دۆلار لە پارەی سندوقەکە دیانەمابێت.
لە ساڵی 2015ەوە پرسی گەندەڵی لەو سندووقە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت و بە هۆیەوە نەجیب رەزاق سزای 12 ساڵ زیندان و 52 ملیۆن دۆلار سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپێنراوە.
حکومەتی مالیزیا لە هەوڵدایە پارەی سندوقەکە لە 12 وڵاتەوە بگەڕێنێتەوە، تائێستاش توانیویەتی بڕی 3.8 ملیار لەوپارەیە دەستبخاتەوە، کە بەشێکی زۆری بە رێککەوتن لەو کۆمپانیایانە وەرگیراوە، کە لە گەندەڵیەکەوە تێوەگلاون.
کۆمپانیای دیلۆیت کۆمپانیایەکی گەورەی ژمێریارییە لەسەر ئاستی جیهان و ناوەندی سەرەکی لە ئەمریکایە و لە 150 وڵات و ناوچەدا چالاکە.
ئەو کۆمپانیایە لە مانگی تشرینی یەکیمی ساڵی 2016 بەمەبەستی وردبینی لە فرۆشتنی نەوت و غاز گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژۆ کرد و ساڵانە یەک بۆ دوو راپۆرت لەو بارەوە بڵاودەکاتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









