حکومەتی هەرێم: دوو لیژنەی چاکسازی ناتوانن ئامادەی پەرلەمان بن

لۆگۆی حکومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی پەرلەمانی کوردستانی لەبارەی ئامادەبون لە کۆبونەوە پەرلەمانی دایەوە و رایگەیاند، لیژنەی چاكسازی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و لیژنەی چاکسازی زیندانیانی سیاسی ناتوانن ئامادەبن و پێشنیاز دەكەن لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كاروباری شەهیدان بکات.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە، هاتووە: “لەبارەی ئامادەبونی لیژنەی چاکسازی و شەهیدان و ئەنفالکراوان و لیژنەی چاکسازی زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدانی حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی چۆنێتی بەڕێوەچونی کارەکانیان ناتوانن ئامادەبن، بۆیە پێشنیار دەکەن لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆسایدی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی كاروباری شەهیدان بکات.
لەو بارەوە ڕۆژان شەھید حەمەڕەش ئەندامی لیژنەی کارووباری شەھیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان رەخنەی لە حکومەت گرتووە و نوسیویەتی: “دیارە بیریان چووە ئەم حکومەت و حکومڕانییەی ئێستا بەرھەمی خوێنی شەھیدان و ئەنفالکراوان و ئازار و ھاوارەکانی ناو زیندانی زیندانییە سیاسیەکانە”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “وەزارەتی شەھیدان پێویستە نوێنەری کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بن، ئەگەر ناتوانن پێویست بە بوونی وەزارەتێک ناکات کە لەسەر مافی ئەو ماف خوراوانە ئیمتیازیان پێ بدرێت ئەو مافانەی ھەیشیانە لەسایەی ئێوەوە والێیان وەردەگیرێتەوە”.
لەماوەی رابردوودا پەرلەمانی کوردستان چەند جارێک داوای کردبوو، کە حکومەت لە کۆبونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک، بەتایبەت لەسەر لێبڕینی موچە، بەڵام حکومەت تائێستا ئامادەیی دەرنەبڕیوە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
21كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









