کۆنگرەی نەتەوەیی: نابێت کێشەکانی نێوان پەکەکە و پارتی بببێتە هۆکاری شەڕێکی ناوخۆیی

SNN
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوادەکات گرژییەکانی نێوان پەکەکە و پارتی هێور بکرێنەوە و رێگە نەدرێت کێشەی نێوانیان بگۆردرێت بە شەڕی ناوخۆیی.
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (ك.ن.ك) سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە رایگەیاندووە: “ئه‌ركی هه‌ر گرنگ و به‌په‌له ئه‌وه‌یه رێگه‌نه‌درێت كێشه‌كه گه‌وره‌تر بكرێت و ببێته هۆكاری شه‌ڕێكی ناوخۆیی، گه‌لی كوردستان و دۆستانی كورد به هه‌ستیارییه‌وه له دۆخه‌كه ئه‌ڕوانن، پێویسته به هه‌موو شێوازێك هه‌وڵ بده‌ین گرژیه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن، فراوانبوونی رووداوه‌كه دڵی خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانی دۆزه‌كه‌ی ئه‌سووتێنێت و دڵی نه‌یارانی خۆش ده‌كات”.
جەختیشی کرردوەتەوە: “پێویسته هه‌موو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه كوردستانییه‌كان له رێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، نزیكه‌ی ساڵێكه ئێمه له هه‌وڵی ئاشتی و دیالۆگی ناوخۆییداین. كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی كوردستانیی، كۆمیته‌یه‌كی دیالۆگی ناوخۆییان پێكهێناو كه‌وتنه هه‌وڵدان و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن”.
راشیگەیاندوە: “ئێمه وه‌ك كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان داوا له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كه‌ین كه كێشه‌كه به رێگای دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو هێز و كه‌سایه‌تییه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ین له‌و بواره‌دا به هه‌ڵوێست بن و رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینن”.
ئەمڕۆ شەممە لە چیای مەتینای سنوری قەزایی ئامێدی پێنج پێشمەرگەی زێرەڤانی لە هێرشێکدا شەهیدبوون و دوانی دیکەش بریندارن، هەرچەندە بەرپرسانی پارتی، وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم باس لەوەدەکەن ئەو پێشمەرگانە کەوتوونەتە بۆسەیەکی گەریلاکانی پەکەکەوە، بەڵام باڵی سەربازی ئەو حزبە رایدەگەیەنن، پێشمەرگەکانی پارتی چوونە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی گەریلاکانیان و تەنها بۆ دوورخستنەوەیان تەقەیان بە ئاسماندا کرددووە و تائێستا نازانن زریپۆشەکەی پێشمەرگە بە چی تەقیوەتەوەە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









