بەرپرسێکی دارایی: چەند گۆڕانکارییەک لە رەشنووسی بودجەی هەرێم دەکەین

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ڕەشنوسی بودجەی گشتی هەرێم ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كرا بە مەبەستی پەسەندكردنی و دواتر ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان، بەڵام ئەو ڕەشنوسی بودجەیە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند نەكرا، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش دەڵێت ڕەشنوسەكە ڕەتنەكراوەتەوە بەڵكوو گۆڕانكاری لەچەند دەقێكی پرۆژەیاساكە دەكەین.
پەری نوری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ئێمە ڕەشنوسێكی بودجەمان ئامادەكرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانمان كرد بە مەبەستی پەسەندكردنی، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی بدجەكەی پەسەند نەكرد و بۆی ڕەوانەكردوینەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەك لە دەقی چەند بڕگە و مادەیەك لە یاسای بودجە و هاوكات گۆڕانكاری لە بودجەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەك.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە ئێستادا ناتوانین بڕی ئەو پارەیە ئاشكرا بكەین كە وەك خەمڵاندن بۆ بودجەی هەرێم دیاریمان كردووە، چونكە بە دڵنیاییەوە تا ئەوكاتەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەكرێت و دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت چەند جارێك گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە كورتهێنان لە بودجەی هەرێم دەبێت و هەموو هەوڵێك دەدەین كەمترین كورتهێنان بوونی هەبێت.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN هۆكارێكی دیكەی پەسەند نەكردنی رەشنوسی بودجەی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كورتهێنان بە ڕێژەی لە %30 دیاریكراوە، هاوكات دەسەڵاتێكی زۆریش دراوەتە وەزیری دارایی بۆ خەرجكردنی پارە، بۆیە ئەمە لەلایەن ( مەسروبارزانی ) سەرۆكی حكومەتەوە قەبوڵكراو نەبووە و داوای گۆڕانكاری كردووە لە دەستەڵاتەكانی خەرجكردنی پارە بەجۆرێك زۆرترین دەستەڵات لە دەستی سەرۆكی حكومەتدا بێت نەك وەزیرەكان.
هەواڵی زیاتر
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
40 خولهك لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
40 خولهك لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









