قوباد تاڵه‌بانی: نه‌هێشتنی رۆتین له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی خزمه‌ته

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: Azhi Omar
SNN
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: “نه‌هێشتنی رۆتین له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی پرۆژه‌ی خزمه‌ته و داوای لە دیوانی وە‌زارە‌تە‌كانیش كرد كە بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن لە پێناو كە‌مكردنە‌وە‌ی رۆتین و پێشكەشكردنی خزمەتی باشتر بە هاووڵاتیان”.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ( 7 حوزەیرانی 2021)، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی پرۆژه‌ی خزمه‌ت كۆبووەوە، کۆبوونەوەکە تایبه‌ت كرابوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كارانه‌ی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه‌كانی بنبڕكردنی رۆتینه‌وه هه‌یه له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران داوای كرد هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی دیاردە‌ی ڕۆتین و وتی” دە‌بێت بە باشترین و ئاسانترین شێوە ھاوڵاتیان سود لە خزمە‌تگوزارییە‌كانی حكومە‌ت ببینن، هه‌روه‌ها داوای لە دیوانی وە‌زارە‌تە‌كان كرد كە بنە‌ماكانی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت جێبە‌جێ بكە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی رۆتین كە‌مبكرێتە‌وە و خزمە‌تكردنی ھاوڵاتیان باشتر بكرێت.
قوباد تاڵه‌بانی وتی” كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتین لە ئیرادە و دە‌سە‌ڵاتی خۆمانە بۆیە ھیچ بە‌ربە‌ستێك نییە لەبەردەم جێبە‌جێ كردنی پڕۆژە‌ی خزمە‌ت”.
پرۆژه‌ی خزمه‌ت له 28 ی ئابی 2019 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكرا پڕۆژەیەکە لە چواچیوەی چاکسازییەکانی حکومەت و بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و خێرا راپەڕاندنی مامەڵەکانی هاوڵاتیانە تا دەگاتە سیستەمی یەک پەنجەرەیی لە ئایندەدا.
له‌ئێستادا پرۆژه‌ی خزمه‌ت له‌تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ماڵپه‌ڕێكی كردۆته‌وه به‌ناونیشانی services.gov.krd كه تایبه‌ته بە پێدانی زانیاری بە هاوڵاتیانی خزمەتخواز بەمەبەستی ئاسانکاریكردن و کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاشناكردنی ھاوڵاتیان بە پێداویستییە‌كانی ڕایی كردنی مامە‌ڵە‌کانیان و یە‌كخستنە‌وە‌ی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاكانی ھە‌رێم.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یه‌كه‌م 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









