بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق کۆبووەوە

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون بیروبۆچوون لەبارەی پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان، پەیوەندی نێوان ھەرێم و عێراق ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی ھەرێم و عێراق، جێبەجێکردنی یاسای بودجە و رێکەوتنی ھەردوولا، وەفدی یەکێتی جەختی لەدرێژەپێدان بەگفتوگۆی بونیادنەرانە کرد لەپێناو چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەی بودجەی ھەرێم و رایانگەیاند: “یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەر ھەوڵێک دەکات کە پرۆسەی ئاشتی و تەبایی سەربخات و ھەوڵی نیشتمانیی ئێمە بۆ بنیادنانەوەی متمانەو گەیشتن بە دیالۆگی نیشتمانییە تا ھەموومان پێکەوە ئەم وڵاتە بەڕێوەببەین و بەشداری راستەقینە بین لە سەرخستنی ئەزموونەکەمان”.
وەفدەکەی یەکێتی ئەوەشیان ئاشکراکرد: “یەکێتی ھەر لەسەرەتای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا رۆڵی ئیجابی گێڕاوە و لەھەوڵی جددیدا بووە تاوەکو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکرێت و دۆخەکە بگاتە ئەم ئاستە کەمایەی گەشبینییە، ئەمڕۆش کە لەسەر ئاستی باڵا لەبەغدادین دەمانەوێت ئەو پەیامە دووپاتبکەینەوە کە لەگەڵ پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتنین بۆ پرسەکان و بەرژەوەندی ھاوبەشمان وا دەخوازێت ھەموومان پێکەوە جیاوازییەکانمان بکەینە خاڵی ھاوبەش و زاڵبوون بەسەر تەحەدییەکاندا”.
یەکڕیزی و کۆدەنگی هێز و لایەنە سیاسییەکان تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و وەفدی یەکێتی رایانگەیاند: “هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و یەکدەنگی بەتایبەت لە بەغدا کورد وەک یەک تیم کاربکات و پێکەوە پێگەی ھەرێم بەبەھێزی بپارێزین و کار بۆ بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکان بکەین”.
ھەر لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: “یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددایە لەکات و ساتی خۆیدا و دەمانەوێت زەمینەی لەبار بۆ ئەو پرسە بڕەخسێنین و بێێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری سیاسی نەک لێکترازانی زیاتر و شێواندنی دۆخەکە”.

بافڵ تاڵەبانی و ماسیو تولەر، فۆتۆ: SNN
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









