خوێندنى باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان دەردەکات

SNN
بەمەبەستى هاندان و پاڵپشتى کردنى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لە خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى (2019-2020) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازی پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەى (75%) و دوەمەکان بەڕێژەى (50%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (30%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دووەمیان دادەشکێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەمە، بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت لە زانکۆى دهۆک بە ئامادەبونى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا، بەمەبەستى هاندان و پاڵپشتى کردنى سێ یەکەمەکانى زانکۆ حکومیەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون لە زانکۆکان، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا کە ناوبراوان لە خوێندنى باڵا/ماستەر بۆ ساڵى (2019-2020) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازی پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەى (75%) و دوەمەکان بەڕێژەى (50%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (30%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دووەمیان دابشکێنرێت.
لەچوارچێوەى تاوتوێکردنى بەرنامەى کارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، پاڵپشت بە دوو پرۆپۆزەلى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و یاداشتەکانى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى لە وەزارەت، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە کردنەوەى خوێندنى ماستەرى پیشەیی (MBA)، دکتۆراى پیشەیی (DBA) هەروەها کردنەوەى سەنتەرى خوێندنى پیشەیی یەک ساڵە بۆ دەرچوانى خوێندنگە ئامادەییە زانستى و وێژەییەکان و پەیمانگە پێنج ساڵییەکان، لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى هەرێمى کوردستان.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
53 خولهك لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
53 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
53 خولهك لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









