
وەزارەتی پێشمەرگە
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە راگەيەندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە شەهيدبوونی پێشمەرگەکەی دەرکاری و رايگەياند: “ ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن”.
دەقی راگەيەندراوەکە:
کاتژمێر ٧:٣٠ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له درێژەی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو.
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه رووده‌دات، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌م جۆره كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت.
بانگ له ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه و پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن.
هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شار‌و گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیده‌كاته‌وه، كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێم له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كارهكانیەتی و رێگه نادات هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كانی بخاته مه‌ترسیه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش به مافی خۆی ده‌زانێت به‌هه‌موو هێزه دیموكراتخواز و وڵاتانی دۆست رابگه‌ینێت، كه ئه‌ركی پێشمه‌رگه پاراستنی ئاشتی و ئازادی و راوەدوونانی تیرۆریستانی داعشە، نه‌ك شه‌ڕێكی نه‌خوازراوی ده‌ستدرێژیكارانه.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسه‌نگه‌رانی شەهید رەزوان دەکەین و شیفای خێراش بۆ برینداری ئه‌م رووداوه ده‌خوازین.
وەزارەتی پێشمەرگە
٨ی حوزەیرانی٢٠٢١
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









