لەسەر رەتكردنەوەی وتەكانی وەزیی ناوخۆ، پارتی لێدوان لە نەجات عەلی قەدەغەکرد

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد كە پارتی ڕازیبووە یەكەی 80ی سەر بەو حزبە بخرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام لە دوای وتەكانی وەزیری ناوخۆ بەرپرسی یەكەی 80 ڕەتیكردەوە بریارێكی وەها درابێت، لە بەرامبەریشدا پارتی لێدوانی لە بەرپرسی یەكەی 80 قەدەغە كردووە.
دوای كۆبوونەوەی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ( ڕێبەر ئەحمەد ) وەزیری ناوخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان رەزامەندی دەربڕیوە یەكەی ( 80 ) كە سەر بەو حزبەیە بخاتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
دوابەدوای لێدوانەكەی وەزیری ناوخۆ، ( نەجات عەلی ) بەرپرسی یەكەی 80 لێدوانی بۆ چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن داو ئەو لێدوانەی وەزیری ناوخۆی ڕەتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد وەها بڕیارێك هیچ ئەسڵ و ئەساسێكی نییە.
SNN چەند جارێك پەیوەندی بە نەجات عەلی بەرپرسی یەكەی 80ی پێشمەرگەوە كرد بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدات.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، لەدوای ڕەتكردنەوەی لیدوانی وەزیری ناوخۆ، مەكتەبی سیاسی پارتی بە فەرمی داوایان لە نەجات عەلی كردووە چیتر لێدوانی لەو شێوەیە بۆ هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن نەدات.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









