
SNN
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق سەردانی بافڵ تاڵەبانی کرد لە دەباشان، تاوتوێی یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پێگەی کوردیان کرد.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە ئولریک شانۆن، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق.
لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دەرئەنجامی سەردانەکەی وەفدی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، هێز و لایەنە سیاسییەکان و باڵیۆز و دیپلۆماتکاران. ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق، یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم تاوتوێکران.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەکرد بەغدا گرنگی سیاسیی خۆی هەیە و چالاکییە دیبلۆماسییەکانمان لەناوەند زیاتر دەکەین و لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ بەدەستھێنانی مافەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان. لەگەڵ دۆستەکانمان لە پەیوەندیدا دەبین و هەر هێز و لایەنێکیش ویستی چاکسازی هەبێت و بڕوای بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن هەبێت پێشوازی لێدەکەین. دەبێت چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بدۆزینەوە و هەمووان پێکەوە عێراق بەرەو کەناری ئارامی ببەین، ئەمەش پێویستی بە کۆدەنگی و یەکڕیزی سەرجەم لایەنەکانە.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ھاوسەرۆک رایگەیاند، بەڕاشکاوی بە ھەموولایەکمان راگەیاندووە لەگەڵ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردین لەکات و ساتی خۆیدا و زەمینەی لەباری بۆ بڕەخسێنرێت لەپێناو سەقامگیری سیاسی و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکاندا.
لەتەوەرێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ لەبارەی ئازادی رادەربڕین و سزادانی سیاسی و دەستگیرکردنی گەنجەکانی بادینانەوە کرا و بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە، ئەدەبیاتی یەکێتی خاڵییە لە سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین و بەھەمووشێوەیەکیش دژی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان و دانانی بەربەستین لەبەردەم کاری میدیایی. باوەڕی نەگۆڕمان بەوەیە زەمینەی لەبار بڕەخسێنرێت بۆ میدیاکاران تاوەکو پیشەییانە کاری خۆیان بکەن و سنوورەکانی ئازادی کەسی نەبەزێنرێت. چونکە یەکێک لەکۆڵەکەکانی پێشخستنی دیموکراسی ھەرێمی کوردستان ئازادی بیروڕا و هەبوونی میدیای سەربەخۆ و ئازادە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









