خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان هۆکاری خراپی رێگاوبانی گەرمیانە

SNN
بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان رایگەیاند: “هۆکاری سەرەکی خراپی رێگاوبانی سنوری گەرمیان و تەواونەکردنی پرۆژەکان خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانە”.
عەدنان خەلیل بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان لە لێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە: “یەکێک لە پرۆژەکان پرۆژەی بە دووسایدکردنی رێگای سەرەکی نیوان کەلار_دەربەندیخانە کە ئەم پرۆژەیە لە 19/12/2017 دەستبەکار بوین و بە دوو قۆناغ چوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە هەر دەستپێکی پرۆژەکە لەگەڵ هاتنی قەیرانەکاندا بوو، کە قۆناغی یەکەمی 24 کیلۆمەترە لە کەلارەوە دەست پیدەکات و تەواو بوە و قۆناغی دووەمی 41 کیلۆمەترەو تا ناو دەربەندیخانە.
راشیگەیاندوە: “بەهۆی ئەوەی ماوەی ساڵ و نیوێک پرۆژەکە هیچ شایستە داراییەکی بۆ تەرخان نەکراوە نەتوانراوە پرۆژەکە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت و دواتر لە مانگی 4ی 2019 دوای سەردانێکی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دوبارە بڕێکی تر شایستە دارایی بۆ پرۆژەکە خەرج کراو دواتر بەهۆی قەیرانەکان و دۆخی کۆرۆناوە دووبارە بودجەکەی بۆ ماوەی 8 مانگ وەستاوە.
ئەوەشیخستەروو کە، بودجەی گشتی پرۆژەکە نزیکەی 138 ملیار دینارە و هەتا ئێستا 62 ملیاری بۆ سەرف کراوە و بۆ ئەمساڵ ئێمە داوای 70 ملیار دینارمان کردوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە بەڵام بەنوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران بڕی 10 ملیاری بۆ تەرخانکراوە بۆ ساڵی 2021 کەئەو بڕە پارەیە کەمە بەڵام کەمێک پرۆژەکە ئەباتە پێشەوەو ئەگەری تەواوبونی 70٪ی پرۆژەکە هەیە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
35 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
35 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
35 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









