پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی بە ناوی دیپلۆماتێکی ئەوروپی پاشگەز دەبێتەوە

SNN
دوای ئەوەی پارێزگاری دهۆک باسی لەوەکردبوو، کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم پارێزگای دهۆکی بە باشترین پارێزگای هەرێم و عێراق لە رووی ئازادی رادەربڕین ناوبردووە، بە ماوەیەکی کەم لەو لێدوانەی پاشگەز بووەوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستکاری ناوەرۆکی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی کردوە.
پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا لە بارەی کۆبوونەوەی گەڵ کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا لەهەرێم رایگەیاندبوو: “ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 16ی حوزەیرانی 2021، فێسنت پۆمپیۆ، كونسوڵی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك كۆبۆتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی مرۆیی پەنابەران، بارودۆخی ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك، كێشەكانی پەیوەندیدار بەو وشكەساڵییەی دەڤەرەكەی گرتۆتەوە، پێكەوەژیانی خەڵكی دەڤەرەكە، ئازادیی بیروبۆچوون و ئازادیی رادەربڕین كراوە”.
هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکە: “لە كۆبوونەوەكەدا كونسوڵی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: “دهۆك باشترین پارێزگای هەرێمی كوردستان و عێراقە بۆ ئازادیی ڕادەربڕین”.
بڵاوبوونەوەی ئەو راگەیەنراوەی پارێزگاری دهۆک لە کاتێکدایە یەکێتی ئەوروپا هاوشێوەی چەندی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ بە هۆی گرتن و زیندانیکردنی چالاکوانانی بادینانەوە رەخنەی توندیان ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەکانی هەولێر و دهۆک کردووە.

بە ماوەیەکی کەم پارێزگاری دهۆک دەستکاری ناوەرۆکی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا کردووە و ئەو بەشەی لێدوانەکەی لابردووە کە بە ناوی ئەو دیپلۆماتەوە باسی لە نمونەیی بوونی رەوشی ئازادی رادەربڕین لە پارێزگاکە کردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان پاش ئەوەی کونسوڵەکەی یەکێتی ئەوروپا لە شێواندنی قسەکانی ئاگادار کراوەتەوە، پەویوەندی بە پارێزگاری دهۆکەوە کردووە و ناڕەزایەتی خۆی پێگەیاندووە و هەر دوای ئەوەش عەلی تەتەر دەستکاری راگەیەنراوەکەی کردووە.
لە لایەکی دیکەوە بەشدار حەسەن یەک لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان رایگەیاندووە: “دوو هەفتە لەمەوبەر لەگەڵ ڤینسۆ گییۆم پوپۆ، كونسوڵی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كۆبووینەتەوە و ناوبراو وتویەتی: “ئازادیی ڕادەربڕین و بیروڕا لە هەرێمی كوردستان زۆر لە پاشەكشێدایە بە تایبەت لە بادینان”.
جیا لەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانەی بادینان کە سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، بە پێی دوایین راپۆرتی ئەمنستی ئینترنەشناڵ لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا 100 کەس لە سەر خۆپیشاندان و رەخنەگرتن لە دهۆک دەستبەسەرکراون کە تائێستا نزیکەی 30 کەسیان بە دەستبەسەرکراوی ماونەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
3كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









