بەهۆی هەڵبژاردنی ئێرانەوە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە هەرێم دواکەوتووە

دەربەندیخان
عەلی حەمەسەعید- SNN
ئەگەرچی بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم سەردانی ئێران بکەن و باس لە گرتنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە بکەن،بەڵام بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران ئەو سەردانە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانیش 11مەترو نیو کەمیکردووە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNN ی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو سیاسەتەی وڵاتی ئێران گرتویەتییە بەر بە گرتنەوەی سەرچاوەی ئاوی ڕوباری سیروان كە دواجار دەڕژێتە بەنداوی دەربەندیخان، هاوكات گۆڕینی ڕێڕەوە ئاوییەكانی سەرچاوەی سیروان و دروستكردنی ژمارەیەك بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە ئەمە کاریگەری خراپی هەبووە لە کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، بۆیە لەکاتی سەردانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بۆبەنداوی دەربەندیخان ئەم مەترسیانەمان بۆ ڕوونکردوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بڕیاربوو وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق و بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێم بەنوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی ئێران بكەین و ئەم بابەتە لەگەڵ لایەنی ئێرانی تاوتوی بكەین، بەڵام دواتر پێمان ڕاگەیەندرا کە ئەو سەردانە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، ئەوەش بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئێران.
بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی ئەو پلانەی كە دامانناوە لەسەرتای ئەم مانگەوە تا 1/11/2021 بەردانەوەی ئاومان بە ئاراستەی كەلار و ئەوناوچانەی لەسەر زێی سیروانن لە 20مەترسێ جا لە چركەیەدا بۆ 30 مەتر سێ جا لە چركەیەدا زیاد كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستادا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەندوای دەربەندیخان 11 مەتر و نیو كەمیكردووە، ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە و هۆكارەشەی بۆ کەم بارانی و دروستكردنی چەند بەندوێك و گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە دەگەڕێتەوە.
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









