“ئێمه کارمان به‌وه نییه ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ین له کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران”

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN
سەعدی پیرە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باس لە چاوەڕوانییان دەکات بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەو ڕوەوە دەڵێت” چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌که، له که‌نداو، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته، وه ڕێزگرتن له وڵاتان و له‌و سنوورانه‌ی که هه‌یه هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، توندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر. “
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەعدی پیرە دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران بە دەنگی ئەمریکای وت” له‌ڕاستیدا “جه‌نابی ئاغای ڕه‌ئیسی یان سه‌رۆک ڕه‌ئیسی” سه‌رۆککۆماری ئێران بێت یان هه‌ر که‌سێکی تر سه‌رۆککۆماری ئێران بێت جوگرافیا ناگۆڕێت، جوگرافیای ئێمه جێگیر ده‌مێنێت، دراوسێ ده‌مێنین، دراوسێی ڕۆژهه‌ڵاتمان کۆماری ئیسلامی ئێرانه به‌درێژایی 500 کیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌درێژایی 1200 کیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ عێراق، وه هیچ هۆکارێک نییه بۆ ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران”.
پیرە دەشڵێت” ئێمه به‌شێک نیین له ناکۆکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌وڵاته‌کانی دنیادا که هه‌یه، بۆیه من پێموایه سیاسه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان گۆڕانکاریه‌کی زۆر گه‌وره ڕوو نایه‌ت ته‌نها “ئه‌م به‌ڕێزه ” که هه‌ڵبژێردراوه سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانه نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و خه‌ڵکانی ئێرانه بۆیه هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێسته‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نابێت به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلله‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت.”
دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران؟ سەعدی پیرە دەڵێت” هیچ گۆڕانکاریه‌کی زۆر گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌هاتووه هه‌تا هه‌وڵبده‌ین بیگۆڕین و بیرێکی لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌ن ده‌مێنن چۆنه هه‌روا ده‌مێنێت و ڕه‌نگه پێویست بکات باشتربێت، ئێمه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران سنوورێکی دوور و درێژی هاوبه‌شمان هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م سنووره هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی بۆمان بکرێت به‌ڕێزه‌وه سه‌یری بکه‌ین، به‌دڵنیایشه‌وه چاوه‌ڕوانیمان له کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه بێت.”
دەربارەی دەنگۆی بایکۆتکردنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە کوردییەکانی ئێران؟ ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی” نه‌خێر ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه به‌ڵکو سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌یه که بڕیاریانداوه هه‌تا ئێستا زانیاری ته‌واو نییه که چه‌ند که‌س ئه‌و داخوازییه‌ی جێبه‌جێ کردووه و چه‌ند که‌سیش جێبه‌جێی نه‌کردووه، ئێمه له هه‌رێمی کوردستان کارمان به‌وه نییه ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ین له کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ئازادی و بڕیاری خۆیان بووه ئه‌وانه‌ی که به‌شداریان کردووه یان ئه‌وانه‌ی به‌شداریان نه‌کردووه.”
سەبارەت بە کاریگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران لە لایەن باڵی (کۆنە پارێزەکان)ەوە لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران؟ سەعدی پیرە دەڵێت” ئه‌و باڵانه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ناوخۆی ئێرانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ڕۆڵی ئێرانه‌وه هه‌یه له‌ڕووی سیاسی له‌ناوخۆدا، وه هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر به هێزه‌کانی دنیا به‌ڵام سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێران له‌سه‌ر یه‌کێک له وڵاته دراوسێکان ئه‌نجوومه‌نێکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن چۆن بێت، له‌وانه‌یه له سه‌رۆکێکه‌وه بۆ سه‌رۆکێکی تر چه‌ند له‌هجه‌یه‌ک گۆڕانکاری تێدا هه‌بێت به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م بڕیاره بڕیارێکه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵای ناو ئێران ده‌درێت.”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی چاوەڕوانیتان چیە لە سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران؟ سەعدی پیرە وتی” ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌که، له که‌نداو، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته، وه ڕێزگرتن له وڵاتان و له‌و سنوورانه‌ی که هه‌یه هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، توندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر”.
پێتان وایە لەم قۆناغەی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی کوردەکانی عێراق وەک خۆتان باستان دەکرد بەتایبەت لەسەردەمی شەڕی داعش؟ وەڵامەکەی سەعدی پیرە بەمجۆرە بوو ” تێگه‌یشتی یان فه‌لسه‌فه له‌دوای کۆمه‌کی خێرای یه‌که‌مین هێز و وه‌جبه‌ی چه‌ک که گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان له‌دژی داعش و شه‌ڕی داعش ئێران بوو، ئێران وتی ئه‌و شه‌ڕه ئێمه له مه‌خمور بیکه‌ین یان له‌لای موسڵ بیکه‌ین زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بێته حاجی هۆمه‌ران و بێته پێنجوێن و بێته ناوچه‌ی برادۆست و سنووره‌کانی ئێران، مه‌سه‌له‌ی به‌شداریکردنی ئێران ڕاسته یارمه‌تییه‌که بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا به‌رگری و دوورخسته‌وه‌ی شه‌ڕ و په‌لاماری داعشه بۆسه‌ر سنووری ئێران و ناوخۆی وڵاتی ئێران”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









