لەبارەی هاتنەوەی بڕێکی زۆری کرێی کارەبا بە پێوەری زیرەک روونکردنەوە دەدرێت

پێوەری زیرەکی کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای هەرێم وەڵامی گلەیی بەشێک لە هاووڵاتیان دەداتەوە کە گلەیی دەکەن لە بڕی هاتنەوەی کرێی کارەبا بەپێوەری زیرەک، وەزارەتەکە دەڵێت: “زۆربەی ئەو کەسانە قەرزی کۆنیان لەسەرە”.
عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک لەوبارەیەوە وتوویەتی: “زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی دەڵێن پارەی زۆریان بۆ هاتۆتەوە، قەرزی كۆنیان لەسەرە و هەندێکیان نزیكەی ساڵێكە پارەی کارەبایان نەداوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “تەنیا قەرزەکانی کەلەکەبوو و لە پێویست زیاتر بەکارهێنانی كارەبا دەبێتە بەرزبوونەوەی نرخەکەی”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا باس لەوەدەکات: ” بەدواداچوونی زۆرمان بۆ ئەو دەنگۆ و ناڕەزایەتیانە كرد كە گوایە پارەی هەندێك هاوبەش زۆر هاتۆتەوە، لەئەنجامدا دەركەوت کە پێوەرە زیرەكەكە بە دروستی پارەی كارەباكەی خوێندووەتەوە”.
وتیشی “لەمانگی رابردوو 250 هەزار ماڵ بە پێوەری زیرەك پسوولەی كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و لەم مانگەشدا 400 هەزار ماڵ پسوولەی كارەبایان پێ دەدرێت”.
دەشڵێت: “ئەو هاوبەشانەی سەرپێچیان لە پێوەرە كۆنەكە یان لە راكێشانی كارەبا كردووە، بەپێی ئەم پێوەرە نوێیە كۆتایی بەم سەرپێچیانە هاتووە، ئەمەش دادپەروەریی لە پێدانی كارەبا بە هاوبەشان مسۆگەر دەکات.”
وتیشی: “وردە وردە پارەی موەلیدە كەم دەبێتەوە. بەهۆیەوە ئەم بارگرانییە زۆرە لەسەر شانی هاووڵاتیان كەم دەبێتەوە”.
لە کۆتایی قسەکانیدا عەلی ئیسماعیل رایگەیاند: “لە هەموو جیهان پرۆژەی پێوەری زیرەک بە درێژایی 7-8 ساڵ جێبهجێ دهكرێت، بەڵام ئێمە لەماوەی 1-2 ساڵ ئەم پرۆژەیە به خێراییهكى زۆر پێوانهیى جێبەجێی دەکەین”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









