
SNN
هەواڵگری تورکیا لە رێگەی میدیای فەرمی تورکیاوە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرکردەیەکی پەکەکە بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا شەهیدکراوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە: ئەو سەرکردەیەی پەکەکە ناوی ئوڵاش دۆغان-ە و نازناوی ئۆڵاش دێرسیم-ی هەیە، رۆژی 13ی ئەم مانگە لە بۆردومانێکی تورکیا لە گوندی گەڵاڵەی سنووری ناحیەی هەڵشۆی سەر بە قەڵادزێ لە بۆردومانێکدا کراوەتە ئامانج.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا دهزگای ههواڵگریی نیشتمانیی توركیا – میت سەکردەیەکی پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی بەناوی ئوڵاش دۆغان کوشتووە کە ناوی لە لیستی سووری داواکراوانی تورکیادایە.
میدیای فەرمیی تورکیا زانیاریی زیاتری بڵاونەکردووەتەوە لەبارەی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا لە دوو شوێنی سنووری پارێزگای سلێمانی فڕۆکەی تورکیا بۆردوومانی کردووە کە لە سنووری شارۆچکەی هەڵشۆ لە قەڵادزێ و لە گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت بووە.
پێشتر کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت بە SNNی راگەیاند: کاتژمێر و 6 و 40 خولەکی ئێوارەی 13ی مانگ فڕۆکەکانی تورکیا لە گوندی گەڵاڵە ئۆتۆمبێلێکیان کردوەتە ئامانج.
وتیشی: دانیشتوانی گوندەکە لەو هێرشەدا هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە، بەڵام گەریلاکانی پەکەکە کوژراو و برینداریان هەیە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









