لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل روونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بە نوسراوێك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كردووە كە تەنها كۆدیان بۆ كراوە كاتێك لەسەر شەقامەكان دەبیندرێن، بەڵام بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین بۆ ئەوەی ژمارە بدرێتە بەو ئۆتۆمبێلانە بەڵام هێشتا ڕێگەپێدراونین بێنە سەر شەقامەكان.
عەمید حەسەن عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هیچ نوسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە خوارمۆدێلن و پێشتر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ كۆدی مروریان بۆ كراوە بۆیە تا ئەو كاتەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاری كۆتایی نەدرێت ناتوانین هیچ مامەڵەیەكیان لەگەڵ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئێمە چاوەڕێی وەزارەتی ناوخۆ دەكەین بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی ژمارە بەو ئۆتۆمبێلانە بدات، یاخود هەر بڕیارێكی دیكە كە چارەنوسی ئەم ئۆتۆمبیلانە یەكلایی بكاتەوە، بۆیە تا ئەو كاتەی ئەو بڕیارە دەدەرێت خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ناتوانن ئۆتۆمبیلەكانیان بهێننە سەر شەقام و بەكارییانبهێنن بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
وتەكانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە بەرلە چەند مانگێك وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دەستكیرد بە تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە خوار مۆدێل بوون و هیچ بەڵگەیەكیان نەبوو ئەوەش بە مەبەستی زانینی ئاماری ئەو ئۆتۆمبێلانە و دواتر پێدانی تابلۆ پێیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
7كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









