
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد كە دوێنێ پێنج شەممە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر نوسراوی ناردنی 200 ملیار دینار وەك پێشینەیەك بۆ هەرێمی كوردستان كرد و نوسراوەكەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ جێبەجێكردنی، بۆیە پێدەچێت ڕۆژی یەك شەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆك وەزیران بدرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای فشارێكی زۆر لەسەر سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ نەناردنی پارە لە بە غداوە بۆ هەرێم، دواجار دوێنێ پێنج شەممە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر نوسراوی ناردنی 200 ملیار دیناری وەك پێشینە ( سولفە ) بۆ هەرێمی كوردستان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر دوێنێ نوسراوەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامی فەرمی وەزارەتی دارایی فریای ئەوە نەكەوتووە كە ئەوانیش لای خۆیانەوە ڕێوشوێنە ئیدارییەكان و كارگێڕییەكان بۆ خستنەسەر حسابی بانكی هەرێم جێبەجێ بكەن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر هیچ بەربەستێكی سیاسی نەیەتە پێش ئەوا بە دڵنیاییەوە ڕۆژی یەك شەممە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی ئاسایی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕی 200 ملیار دینار وەك پێشینە (سولفە) دەخرێتە سەر حسابی بانكی هەرێم، ئەوەش بەمەبەستی خەرجكردنی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
بانکی ناوەندی: یەدەگی دراو گەیشتووەتەوە 80 ملیار دۆلار و هێنانی دۆلاری کاش ئاسایی بووەتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









