مانگی رابردوو لە كۆی زیاتر لە یەك ملیار دیناری پارەی فرۆشتنی نەوت 300 ملیۆن گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت

پارەی عێراقی
SNN- عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات پێویستە حكومەت چاكسازی ڕاستەقینە لە كەرتی نەوتدا بكات و ئەو گەندەڵییەی لەو كەرتەدا دەكرێت بنبڕبكرێت، چونكە مانگی پێشوو لە كۆی فرۆشتنی زیاد لە یەك ملیار دیناری فرۆشتنی پارەی نەوت تەنها 300 ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بۆیە ئەگەر چاكسازی ڕاستەقینە بكرێت هیچ بیانوویەك نامێنێت بۆ بەردەوامیدان بە لێبڕینی مووچە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری لە پەرلەمانی كوردستن بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا گرنگە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامی بدەن لە ئەنجامدانی چاكسازی بریتیە لە چاكسازیكردن لە كەرتی نەوت، چونكە لەئێستادا زیاد لە 820 كۆمپانیا لەبواری نەوتدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، ئەمە ژمارە زۆرەش بە هەدەردان و گەندەڵییەكی زۆری تێدایە و پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گرێبەستەكاندا بچێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی پێشوو حكومەت بە بڕی زیاد لە یەك ملیار دینار نەوتی فرۆشتووە، بەڵام تەنها 300 ملیۆن دیناری گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت و لە دابەشكردنی مووچەدا خەرجدەكرێت ئەوەی دیكەی ناڕوونە و نازاندرێت بۆ كوێ دەڕوات، چونكە لە ئێستادا ڕۆژانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 460 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشت.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، بە گوێرەی بەدواداچوونەكانمان حكومەت تەنها لە %30 داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ دەمێنێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە حكومەت پێداچوونەوە بە داهاتی نەوت بكات، بۆ ئەوەی كۆتایی بە بەردەوامی لێبڕینی مووچە بهێندرێت ئەگەر لە حاڵەتێكیشدا حكومەتی عێراق پارە نەنێرێت بۆ هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026 -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
ئهیلول 8, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
3 خولهك لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
ئهیلول 8, 2026
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









