SNN ناوی ئەو ناحیانە بڵاو دەكاتەوە كە ڕۆژی سێ شەممە دەكرێنە قەزا

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت ئەنجام بدات و لە كۆبوونەوەكەدا جگە لە گۆڕینی ناوی چەند گوندێك هاوكات دەنگیش دەدریت لەسەر گۆرینی ناحیەی بازیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ناحیەی حاجی ئاوا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ قەزا، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت ئەو ناحیانە مەرجەكانی بە قەزاكردنیان تیادایە.
هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەر داوای هاووڵاتیان و دانیشتووانی ئەو شوێنانەی كە داویان كردووە گوندەكانیان بكرێن بە ناحیە یاخود لە ناحییەوە بكرێن بە قەزا، بۆیە بەگوێرەی یاسای ژمارە ( 3 )ی ساڵی 2009 لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە كە بەو كارە هەڵبستێت، بۆ ئەومەبەستەش وابڕیارە ڕۆژی سێ شەممە 29/6/2021 لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەنگبدرێت بە گۆڕینی ناحیەی ( بازیان) لە سنوری ناوەندی قەزای سلێمانی و هەروەها گۆڕینی ناحیەی ( حاجی ئاوا ) لە ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ قەزا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو ناحیەیەی كە وابڕیارە ڕۆژی سێ شەممە بكرێنە قەزا، مەرجە یاساییەكانیان تێدایە چ لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە یاخود لە ڕووی هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافییانەوە، بۆیە ماوەی شەش ساڵ دەبێت دانیشتووانی ئەو دوو ناحییە داواكاریان ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كردبوو بۆ بەقەزاكردنیان دوای تەواوبوونی ڕێكارە ئیدارییەكان ڕۆژی سێ شەممە دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، جگە لە بەقەزاكردنی ئەو دوو ناحیەیە هەر لە دانیشتنەكەی ڕۆژی سێ شەممە دەنگ دەدرێت لەسەر گۆڕینی ناوی گوندی ( گورگە دەر) بۆ ناوی ( سەر قەڵای عوزیری) لە سنوری ناحییەی پیرە مەگرون، هاوكات دەنگیش دەدرێت لەسەر دروستكردنی گوندی ( كانی ئاسكان) سەربەناحییەی سەر قەڵا لە سنوری قەزای كفری.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









