گوڵستان سەعيد: هەر پەرلەمانتارێک لە گەندەڵی تێوەگلابێت پێويستە بدرێتە دادگا

گوڵستان سەعید
SNN
سەرۆکی فراکسيۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دۆسيەی بەکارهێنانی پێگەی پەرلەمانتاری بۆ بەرژەوەندی کەسی رايگەياند: “هەر کەسێک تێوەگڵاوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی پێویستە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنرێت و رادەستی دادگاکان بکرێت”.
گوڵستان سەعید سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە: ” ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە و بە سەرۆکایەتی پەرلەمانمان وتووە ئەگەر هەر کەسێک تێوەگڵاوە لە هەر دۆسیەیەکی گەندەڵی و هەر کەسێک پێگەکەی خۆی بۆ دەوڵەمەندکردن بەکارهێناوە لەناو پەرلەمانتاران پێویستە لیژنەی یاسایی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەرئەنجام بگیرێت و رادەستی دادگاکان بکرێت و لەوێوە متمانەی پەرلەمانی لەو کەسانە بسەندرێتەوە و کۆتایی بە کاری پەرلەمانیان بهێنرێت و خەڵکی دیکەی خاوەن متمانە بێنە جێگەکانیان چونکە ئەرکی سەرەکی پەرلەمان چاودێریکردنە ئەمە قابیلی قبوڵ نییە کە بەم شێوازە مامەڵە لەگەڵ پەرلەمان و پەرلەمانتاران بکرێت”.
وتیشی”پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتەکانی خۆی بەکاربهێنێت بەرامبەر هەر پەرلەمانتارێک کە کەموکورتی هەیە چونکە لە دواجاردا پەرلەمانتارێکی چالاک و پەرلەمانتارێکی ناچالاک وەک یەک پەرلەمانتارن و هەموو پەرلەمانی کوردستان بەری رەنجی پەرلەمانتارە چالاکەکان دەچنن”، گوڵستان سەعید دەشڵێت “هیوادارین لە رۆژانی دەوامدا بگەینە ئەو راستی و دروستیەی کە بزانین کێیە ئەو ئیشانەی کردووە و کێیە پۆست و پێگەگەی خۆی بەکارهێناوە بۆ خۆدەولەمەندکردن و گەندەڵیکردن و بۆ دەستتێکەڵ کردن لەگەڵ بازرگان و ئەوانەی کە ئیشی وەبەرهێنان دەکەن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی هەڵویستەکانیان لەمەڕ لێبڕینی موچەی فەرمانبەران کە هێشتا بەردەوامی هەیە وتی” ئێمە لە 25/5 دوو یاداشتمان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە دەبێت دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بکرێت بە کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە و یاداشتمان ئاراستە کردووە دەبێت کۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنرێت و پەیامەکانی خۆشمان بە زارەکیش گەیاندووە کە لێبڕینی مووچە هیچ بەهانەیەکی بۆ نەماوەتەوە چونکە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە پێداویستیەکانی ژیان بۆ خەڵک مسۆگەر بکات و ئەرکیەتی خەڵکی کوردستان بپارێزێت و خۆشگوزەرانی بکات و لە ئێستادا نرخی نەوت زۆر بەرزە و نرخی دولاریش بەرزە و نەوتیش بە دولار دەفرۆشن”.
ماوەيەکە باس لە بەکارهێنانی پێگەی پەرلەمانتاری بۆ بەرژەوەندی کەسی دەکرێت ئەمەش ناڕەزایەتی لای بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان و شەقامی کوردی بەگشتی دروستکردووە و داوا دەکرێت لیژنەی لێکۆلینەوە لەوبارەیەوە پێکبهێنرێت و ڕاستی و دروستی بابەتەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت بەو پێیەی کە پەرلەمانتاران نوێنەرن خەڵکن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









