پەرلەمانتارێكی یەكێتی: حكومەت بە جدی كاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە كەرتی نەوت

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات: “حكومەت هەنگاوی جدی نەناوە بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران هاوكات ئەنجامی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانیش لە ئاست داواكارییەكانی ئێمەدا نەبوون، بۆیە ئێمە لە هەوڵكانمان بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە بەردەوامیی دەبێت”.
لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە دوێنێ تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ درێژەی كێشا بۆ ئەوە بوو كە بتوانین بەهەموومانەوە بە بڕیارێكی گونجاو دڵخۆشكەر بۆ فەرمانبەران كۆتایی پێبهێنین بەلایەنی كەم بتوانین كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنین، بەڵام ئەنجامی كۆبوونەوەكە لە ئاست داواكاری و چاوەڕوانییەكانی ئێمەدا نەبوون، چونكە لەكۆتایی كۆبونەوەی پەرلەماندا لیژنەكانی دارایی و یاسایی و وزەو سامانە سرووشتییەكان راسپێردران، كۆی سەرنج و تێبینیەكانی ئەندامانی پەرلەمان بە ڕاپۆرتێك ئاڕاستەی حكومەت بكرێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد: :ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە، لە كاتێكدا ئەوەی لەدەرئەنجامی دانیشتنەكەش دەستمانكەوت، ئەوە بوو ئەو بودجەی ئێستا لەبەردەست حكومەتە بەپێی راپۆرتەكانی وەزارەتەكانی دارایی و سامانەسروشتییەكان مانگانە حكومەت كورتهێنانی هەیە بۆدابینكردنی مووچە بەڵام ئەگەر چاكسازی راستەقینە بكرێت هیچ كورتهێنانێك نامێنێت”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی بۆمان روونبووەتەوە ئەوەیە كە هێشتا حكومەت بە جدی كاری نەكردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە كەرتە جیاوازەكان بەتایبەت كەرتی نەوت و پێداچوونەوە بە گرێبەستییە نەوتییەكان چونكە هەر بە گوێرەی راپۆرتی وەزیری سامانەسروشتییەكان لە 58% داهاتی نەوت بۆ كرێی گواستنەوە و تێچوی كۆمپانیاكان دەرهێنان خەرجدەكرێت، كە ئەمە لەهیچ وڵاتێكدا بوونی نییە، هاوكات سیستەمی وەرگرتنی باج وەك پێویست نییە و دەبێت پێداچوونەوەی جدی پیادا بكرێت”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









