هۆكاری بەشدارینەكردنی وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن SNNوە ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دواین كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە ماوەی 18 كاتژمێری خایاند زۆرترین رەخنە و پرسیار ئاراستەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كرا، بەڵام وەزیری دارایی ئەمەی بە پلانێكی چەند فراکسەۆنێکی پەرلەمانی زانیوە بۆ ئەوەی بیخەنە ئەو مەوقیفەوە كە هیچ وەڵامێكی پێنەبێت، ئەمڕۆش بە بیانووی سستی لە دابەشكردنی مووچە بەشداری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەكردووە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە SNNدراون، ( ئاوات شێخ جەناب) كە لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە زۆر نیگەرانبووە لە بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، چونكە پێشتر وا لەو وەزیرە گەیەندراوە كە تەنها دیتە پەرلەمان ڕوونكردنەوەی خۆی دەداتە پەرلەمانتاران و هیچ پرسیار و ڕەخنەیەكی ئاراستە ناكرێت، بەڵام كاتێك زانیویەتی بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمان بەو جۆرە نییە كە ئەو خۆی بۆ ئامادە كردووە كەوتووەتە مەوقیفێكی ئیحراجییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان تێبینیتان كردبێت (ئاوات شێخ جەناب) زۆرترین پرسیار و رەخنەی ئاراستە كرا، بەڵام یەكێك بوو لە وەزیرانەی كە كەمترین قسەی كردو كەمترین وەڵامی پەرلەمانتارانی دایەوە ئەو وەڵامانەشی كە پێی بوو لە ئاست متمانەی پەرلەمانتاران نەبوو بە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە هاوكات ( ئومێد سەباح) كە لە پشكی پارتی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانە زۆربەی ئەو پرسیارانەی ئاراستەی وەزیری دارایی كراون ئەو وەڵامی داونەتەوە، بۆیە وەزیری دارایی ئەمەی بە سینارۆیەكی چەند فراکسيۆنێکی پەرلەمانی زانیوە لە دژی ئەو.
ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە بیانووی ئەوەی كە گوایە پارەی پێویست ناگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ناتوانن بە خێرایی مووچە دابەشبكەن، بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا نەكردووە، بەڵام لە ڕاستیدا بەشدارینەكردنی ئەمرۆی لە كۆبوونەوەی حكومەت بۆ ئەوە بووە كە نیگەرانی خۆی دەرببڕیت لە شێوازی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەو ڕەخنە و پرسیارانەی ئارستەی كران و وەڵامی پێویستی پێنەبوو.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









