شيرين ئەمين: یاسای چاكسازی تەنها دوو ملیار دینار قەرزی بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە

ئەنجومەنی وەزيران
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: “ئەو پێشبینیانەی كە لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی هەمان بوو بەو جۆرە دەرنەچوون چونكە حكومەت هەنگاوی زۆر سست دەنێت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی بەجۆرێك دوای تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر یاسای چاكسازی تەنها دوو ملیار دینار لە قەرزەكان بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە و بەهەزاران خانەنیشنی پلەباڵا دیاریكراون بەڵام مووچەكانیان نەبڕاوە”.
شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNی راگەیاند: “دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەڵام ئەوەی كە هاووڵاتیان و ئێمەی پەرلەمانتارانیش چاوەڕێی بووین ئەوە نەبوو كە چاوەڕێمان دەكرد، چونكە حكومەت نایەوێت ئەو یاسایە وەك خۆی جێبەجێبكات و هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساكە زۆر بەسستی بەڕێوە دەچن”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “تا ئێستا بڕگە گرنگ و پێویستەكانی ناو یاسای چاكسازی كاریان لەسەر نەكراوە بەجۆرێك لەسەرەتای هێنانی یاساكە بۆ پەرلەمان واباسكرا كە بەهۆی ئەم یاسایەوە حكومەت دەتوانێت بە سەدان ملیار دیناری لە كۆكردنەوەی قەرزەكان دەست بكەوێت بەڵام لەدوای ساڵێك تەنها دوو ملیار دیناری كۆكردوەتەوە”.
سەرۆكی لیژنەی دەسەتپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “گرنگترین بەشی یاسای چاكسازی بریتیە لە یەكگرتنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە و كۆتایی هێنان بە خانەنشینی نایاسایی بەڵام سەرەڕای ئەوەی هیچ هەنگاوێك بۆ یەكگرتنەوەی ئەو دوو هێزە نەنراوە لە هەمان كاتیشدا هەزار و 169 كەس بە پلەی باڵا خانە نشینكراون بەڵام هیچكام لەو كەسانە مووچەكانیان نەبڕاوە، بۆیە ئەو بانگەشەیەی كە بۆیاسای چاكسازی دەكرا هیچی وانەبوو”.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









