
تاوەری کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبا بە چەند خاڵێک کێشە و گرفتەکانی بەردەم بەرهەمهێنانی بڕی پێویستی کارەبا ئاشکرادەکات، بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا کە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمبوونەتەوە.
– رۆژی 15 حوزەیران، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە لە کار کەوتوون، کە بە هۆیەوە 600 مێگاوات کارەبا لە توڕی نیشتمانی کەمبووەتەوە.
– هەرێمی کوردستان لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا هەیە.
– توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3300 مێگاواتە، چاوەڕوان دەکرێت بگاتە 3500 مێگاوات.
– کێشەی پەستانی گاز لە وێستگەی خەبات چارەسەر کراوە و 350 تا 400 مێگاوات کارەبا بۆ ناو توری نیشتمانی گەرێندرایەوە و بەھۆیەوە بڕی بەرھەمھێنانی گشتی بەرز بووەتەوە.
– کێشەی سەرەکی لە بەرهەمهێنانی کارەبا نەبوونی سوتەمەنییە.
– لە دهۆک توانای بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبامان هەیە. بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی تەنیا 80 تا 100 مێگاوات بەرهەم دێنین. تەنیا %10 بەکار خراوە.
– بە بوونی سوتەمەنی دەتوانین 1000 مێگاوات لە دهۆک و 1000 مێگاواتی دیکەشی لە هەولێر و سلێمانی بەرهەم بێنین.
– تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا بە دیزل سێ بەرانبەری تێچوونی بە گازی سروشتییە و خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی حکومەت، لە کاتێکدا دابینکردنی مووچە لە ئەولەوییاتی حکومەتە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشی هەن.
– %65 خەرجی کارەبا لەسەر حکومەتە و %35 لەسەر شانی خەڵکە.
پێدانی کارەبا بە عێراق:
– وەزارەتی کارەبا هیچ لەو بڕە کارەبایەی کە بۆ خۆی بەرهەم دێنێت، ناداتە هیچ شوێنێکی دیکە.
– 340 مێگاوات لەو وێستگەیانە کە بە هۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە لە کار وەستاون، لە لایەن عێراقەوە بۆ پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ بەکار خراون.
– عێراق بۆ خۆی لە رێگەی کۆمپانیانیاکانەوە سوتەمەنی دیزل بۆیان دابین دەکات و هیچ پەیوەندییەک بەو کارەبایەوە نییە، کە دەدەرێتە هاووڵاتیانی کوردستان.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: پێوەری زیرەک یەکێ لە باشترین پرۆژەکانی وەزارەتی کارەبایە. تا ئێستا زیاتر 750,000 پێوەری زیرەک بەستراون و دەکاتە نیوەی هاوبەشانی کارەبا.
بەهۆی پێوەری زیرەکەوە:
– کۆنترۆڵی بەفیرۆچوونی کارەبا کراوە.
– سەرپێچی کارەبا چارەسەر کراوە.
– مانگانە پسوولە دەدرێتە هاووڵاتیان.
– بۆ خوێندنەوەی پێوەر پێویست ناکات بچینە ناو ماڵی هاووڵاتیان.
– هیچ تێچوونێکی لەسەر هاووڵاتییان نییە.
کەمپێنی نەهێشتنی سەرپێچی:
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 18,100حاڵەتی سەرپێچی بڕاوە و کەمپینەکە لەسەر کارەکانی خۆی بەردەوامە.
هەر پارێزگایەک رێژەیەکی دیاریکراو کارەبای پێ دەدرێت:
هەولێر 42%
سلێمانی %28.3
دهۆک %24
گەرمیان %4.7
وەزارەتی کارەبا
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









