
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە 25ی ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی دەستپێكردووە، بەڵام لەماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا تەنها مووچەی دوو وەزارەت دابەشكراوە، بەر پرسێكی باڵای وەزارەتی دارایش ئاماژە بەوە دەكات سبەینێش مووچەی هیچ شوێنێك دابەشناكرێت بەڵام هەر سبەی خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك ڕادەگەیەنین كە لەڕۆژی یەك شەممە مووچە وەردەگرن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكمەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو، هەرچەندە دەبوو دوێنێ پێنج شەممە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی هەبووایە بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵانە لە 1/7 بانقەكان تەنها ئیش و كاری خیتامی شەش مانگی رابردوویان ئەنجام دەدەن بۆیە نەتواندرا مووچە دابەشبكرێت، هاوكات ئەمڕۆ كە هەینی بوو لە گەڵ سبەی شەممە بانقەكان پشوویانە و هیچ مووچەیەك دابەشناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەینێ لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك ڕادەگەیەندرێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژی یەك شەممە 4/7/2021 مووچەیان پێبدرێت، بەڵام سبەی هیچ مووچەیەك دابەشناكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بە گوێرەی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی دامانناوە ڕۆژی یەك شەممە مووچەی فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەتی شەهیدان و هەروەها مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دابەشدەكرێت، ئەگەریش هەیە هەر لە ڕۆژی یەك شەممە مووچەی وەزراەتی پەروەردە دابەشبكرێت، ئەگەر لە یەك شەممە دابەشنەكرا بە دڵنیایی لە ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت و هەوڵیش دەدرێت تا كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و خانەنشینان دابەشبكرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









