ئەوقافی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە سعودییەوە راگەیاند و حەجی بەدەلیش بە نایاسایی دەزانن

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات 10 ڕۆژ پێش جەژن وڵاتی سعودییە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریدەكات و ئێمەش لە ئەوقافی هەرێم پابەندین بەو ڕۆژەوە كە هەموو ئەگەركان ئەوەن 20ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژن بێت، دەشڵێت ئەمساڵ حەجی بەدەل ناكرێت و ئێمە دژی دەوستینەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دیاركردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان جیاوازە لە دیاركردنی جەژنی ڕەمەزان، بۆ جەژنی قوربان پێویست ناكات لیژنەی بینینی مانگ كۆببێتەوە و بڕیار لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژن بدەن، بەڵكو 10 ڕۆژ پێش جەژنی قوربان وڵاتی سعودییە بۆخۆی دیاری دەكات چ ڕۆژێك دەكەوێتە 10ی زولحیجەوە ئەو ڕۆژەش دەكرێت بە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، بۆیە هەموو ئەگەرەكان ئەوەن كە ڕۆژی سێ شەممە 20/7/2021 بكرێت بە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
ئاماژەی بەوەشكرد، سعودیە هەر ڕۆژێك دیاری بكات وەك یەكەم ڕۆژی جەژن ئەوا ئێمەش لە وەزارەتی ئەوقاف پابەند دەبین بەو ڕۆژەوە، هاوكات ئەمساڵ هیچ جۆرە حەجێكی بەدەل (کڕینەوەی حەج) لە سعودییە ئەنجام نادرێت و ئەوەی لە هەندێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە ڕیكلامی بۆ دەكرێت ئێمە لە دژی دەوەستینەوە و بە نایاسایی دەزانین.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئینی حكومەتی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، لەمساڵدا هیچ هاووڵاتییەك نە لە هەرێمی كوردستان نە لە هیچ وڵاتێكی دیكەی جیهان بەشداری مەراسیمی حەج ناكات، بەلكوو تەنها ئەو هاووڵاتیە بیانیانەی كە خەڵكی دەرەوەی سعودیەن بەڵام بەهەر هۆكارێك بێت لە سعودییە نیشتەجێن كە ژمارەیان 45 هەزارە لەگەڵ 15 هەزار هاووڵاتی ناوخۆی سعودییە بەشداری مەراسیمی حەج دەكەن كە كۆی گشتی حاجیانی ئەمساڵ 60 هەزار حاجی دەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









