سەرەڕای قەیرانی ئاو لە هەولێر قایمقامی شارەکە ڕێگەنادات ئاو دابەشبكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی زیاد لە سێ هەفتەیە لە سنوری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری قەیرانی كەمی ئاوی خورادنەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی هەولێر سەریهەڵداوە و ڕۆژانە هاووڵاتیان بە تانكەر ئاویان پێدەگات و هەندێكیشیان لەسەر گیرفانی خۆیان ئاو دەكڕن، بەڵام بە فەرمانی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دابەشكردنی ئاو لەڕێگەی تانكەرەوە بە بێ ڕەزامەندی ئەوان قەدەغەكراوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر كە وێنەیەكی لای SNNە ئەوە خراوەتەڕوو، دبەشكردنی ئاو بەشێوەی هەڕەمەكی و لە ڕێگەی تانكەرەوە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی گشتی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییانەوە هەیە، بۆیە لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، لەمەبەدوا ڕێگە بەهیچ كەس ولایەنێك نادرێت بە هەڕەمەكی بێت و ئاو دابەش بكات، دەبێت ئەو تانكەرەی ئاو خواردنەوەی ماڵان دابەش دەكات، تانكەری تایبەتی ئاو بێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێ و هەركەس و لایەن و شوێنێكیش پابەند نەبێت، رێكاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر، بۆ ئەومەبەستەش تیمەكانیان لەهەڵمەتێكدا لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری هەولێر بەدواداچوون و چاودێری توندیان خستووەتەسەر تەنكەرەكانی دابینكردنی ئاو و ڕێوشوێنەكانی دابەشكردنی بەسەر ماڵاندا، هەروەها تیمی تایبەت پێكهێنراوە بۆ زانینی سەرچاوەی ئاوەكە كە لەكوێ دێت و چۆن لەگەڕەكەكان دابەشدەكرێت.
ئەو ڕاگەیەندراوەی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە كاتێكدایە كە SNN لەڕاپۆرتێكدا و بە شت بەستن بەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوە ئاوییەكان دەستیكەوتووە ئەوە خراوەتەڕوو، لە شاری هەولیر پێنج هەزار بیری نایاسایی لێدراون ئەوەش كاریگەری خراپی هەبووە لە كەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی لەو سنورە، هاوكات ماوەی چەند ڕۆژێكە چەند ڕێكخراوێكی خێرخوازی و بە بێ بەرامبەر ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكانی هەولیر دابین دەكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









