
پۆلێکی خوێندنی بنەڕەتی
SNN
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی مۆڵەتی بێ مووچەی مامۆستایانی قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەییەوە دەرکرد و دەڵێت “لە کۆتایی ساڵی 2015ەوە تەنیا مافی دوو ساڵ مۆڵەتی بێ مووچەی هەیە”
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا کە ژمارە (11542)ى لەسەرە چەند بڕیارێکى سەبارەت بە مۆڵەتى بێ موچەى مامۆستایانى قۆناغەکانى بنەڕەتى و ئامادەیى دەرکردووە.
لەنوسراوەکەدا ئەم بریارانە لەبارەى مۆڵەتى بێ موچەوە دراوە:
1- لەدوای 21-12-2015 مۆڵەتی بێ مووچەی لە دوو ساڵ تێپەڕ نەبووبێت، واتە لەدوای ئەم رێککەوتە تەنیا مافی دوو ساڵ بێ مووچەی هەیە.
2- سەبارەت بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە:
– پێویستە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی بێ مووچەکە دەست بە کار بکاتەوە و دووبارە داواکاری پێشکێش بکات بۆ وەرگرتنی مۆڵەت، بەو مەرجەی مافی مۆڵەتی بێ مووچەی مابێت.
– بۆ ئەو مامۆستایەی لە دەرەوەی وڵاتە و بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانێت بگەڕێتەوە، پێویستە بە راپۆرتی پزیشکیی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاستبکرێتەوە و دواتر لەلایەن نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە راستاندنی بۆ بکرێت و دوای پەسندکردنی لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت مۆڵەتی بێ مووچەی بۆ درێژبکرێتەوە (بەو مەرجەی مافی هەبێت).
3- مامۆستای ئافرەت کە لە مۆڵەتی دایکایەتیدایە، مافی هەیە لە ماوەی 10 رۆژ دوای دەستبەکاربوونەوەی داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکات؛ بەپێی فۆرمی ژمارە یەک، بەو مەرجەی ئەو مافەی مابێت.
4- هۆکاری داواکردنی مۆڵەتی بێ مووچە وەکو لە خاڵەکانی فۆرمی ژمارە 1دا هاتووە، پێویستە لەلایەن داواکارەوە بە روونی ئاماژەی پێبکرێت کە بۆچی مەبەستێک مۆڵەتەکە وەردەگرێت.
5- هەڵوەشانەوە و بڕین:
– هەڵوەشاندنەوە کاتێک دەکرێت کە 7 رۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لە کار هەڵنەگرتبێت.
– بڕینی مۆڵەتەکە لەدوای دەست لە کار هەڵگرتن دەبێت، بە مەرجێک لە 31-12-2021 تێپەڕ نەبووبێت.
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
تهمموز 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









