
لافاوەکەی ئەڵمانیا، وێنە: AP
SNN
ژمارەی ئەو کەسانەی لە رۆژئاوای ئەڵمانیا بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ 81 کەس بەرزبووەوە، زیاتر لە هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
میدیای فەرمی ئەڵمانیا رایگەیاندووە ئەمە گەورەترین مردنی بەکۆمەڵی ئەڵمانییەکانە کە لە چەندین ساڵدا روویدابێت.
هاوکات هەزار و 300 کەس لە ناوچەی ئاهروەیڵەر لە باشووریی کۆڵن بێسەروشوێنن، هێڵەکانی موبایل و ئینتەرنێت لە چەندین ناوچەی وڵاتەکە لەکارکەوتووە و هاووڵاتیان چارەنووسی کەسانی نزیک لە خۆیان نازانن.
هەر بەهۆی لافاوەکەوە ژمارەیەک هێڵی شەمەندەفەر لەکارکەوتوون و هاتووچۆی کەشتی لە رووباری راین وەستاوە.
زیانێکی زۆر بەر هاووڵاتیان کەوتووە و بەدەیان خانوو رووخاون یان مەترسی رووخانیان لەسەرە.
ئەم لافاوە بەلجیکا و هۆڵەندای دراوسێی ئەڵمانیاشی گرتووەتەوە و گیانلەدەستدان و زیانی ماددی لەو دوو وڵاتەش تۆمارکراوە.
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێشسێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێشئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









