كۆچكردنی گەنجانی كورد لە بیلاڕووسیاوە خەریكە دەبێتە دیاردە

کۆچکردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاوباری ئاوارە و پەینابەران ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی دروستبوونی پەیوەندیی گەشتیاریی لە نێوان عیراق و بیلاڕووسیادا، بووتە هۆی ئەوەی گەنجانی كورد بەشێوەی نایاسایی كۆچ بكەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەمەش رێگایەكی زۆر مەترسیدارە و قاچاخچییەكانیش بڕی 17 هەزار دۆلار لە كەسانە وەردەگرن لەو ِرێگەیەوە كۆچ دەكەن.
ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە SNNی ڕایگەیاند: بەداخەوە لە ئێستادا گەنجانی كورد لە ڕێگایەكی نوێوە دەستیان بە كۆچكردن كردووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەوەش بریتییە لە كۆچی گەنجان لەڕێگەی وڵاتانی بیلاڕووسیا و لیتوانیاوە بۆ وڵاتانی دیكەی ئەوروپا، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییە گەشتیارییەی نێوان عێراق و بیلاڕووسیاوەیە كە سەریهەڵداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆچكردنی گەنجان لە وڕێگا نوێیەوە خەریكە دەبێتە دیاردە، چونكە بەشێك لەو قاچاخچییانەی بەوكارە هەڵدەستن دەستیان كردووە بە هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی كە لەڕێگای كۆمپانیا گەشتیارییەكانەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی بیلاڕووسیا و ئەوانیش لەو وڵاتەوە بۆ ئۆتۆمبێل دەیانگەیەننە وڵاتی لیتوانیا، هاوكات بەشێك لە كۆچبەرەكان وا تێگەیەندراون كە لە وڵاتی لیتوانیاوە بە فڕۆكە دەگەیەندرێنە ئەو وڵاتەی كە خۆیان دەیخوازن، لە بەرامبەر ئەمەشدا، قاچاخچییەكان بڕی 10 تا 17 هەزار دۆلار دۆلار لە هەر كۆچبەرێك وەردەگرن.
سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، هۆشداریشدایە ئەو كۆچەبەرانەی كە دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە كۆچ بكەن چونكە لەگەڵ گەیشتنی كۆچبەران بە وڵاتی لیتوانیا، دەستبەجێ دەستگیر دەكرێن و دەخرێنە كەمپەوە كە بەلایەنی كەمەوە پێویستە ماوەی شەش مانگ لەوێ بمێننەوە تاكو بڕیار لە چارەنووسیان ئەدرێت، كە چارەنووسی زۆرینەیان دیپۆرت كردنەوە دەبێت، هاوكات وڵاتی لیتوانیا لەئێستادا بڕی 41 ملیۆن دۆلاری دابین كردووە بۆ تەلبەند كردنی سنوورەكانی لەگەڵ وڵاتی بیلاڕووسیا و دانانی كامێرای چاودێری و ڕادار لەسەر ئەو سنوورانە بۆ ڕاگرتنی هەموو سنووربەزاندنێك بۆیە كۆچكردن لەو ڕێگایەوە زۆر مەترسیدارە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









